بابه‌ته‌كه نوێكراوه‌ته‌وه:
له 14\7 تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی فه‌یسبوك و ئینستاگرام و تویته‌ر و سناپ چات له‌كاركه‌وتون و له‌كوردستان كارناكه‌ن.
هه‌ندێك هێڵی ئینته‌رنێت هه‌ر كارناكه‌ن یاخود زۆر خاون، هه‌ندێكی تریش بێ كێشه كارده‌كه‌ن.
هۆكاره‌كه‌شی به‌فه‌رمی دیار نیه ، خۆشتان زۆر شتان گوێ لێ بووه بۆیه ئێمه ناچینه ناو ئه‌و باسانه‌وه چونكه ئێمه ته‌نها له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیا قسه ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی تر بۆ ئه‌وانه لێ ده‌گه‌ڕێن كه تایبه‌تمه‌ندی وانه.
ئه‌مڕۆش ئینستاگرام كه‌وتۆته‌وه كار به‌ڵام فه‌یسبوك تا ئێستا هه‌ر كارناكات. به‌پێی هه‌واڵه‌كان بێت ده‌بێ ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی ئه‌ویش بكه‌وێته‌وه كار.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق