بڕاندی بازرگانی لاوه‌كی Mijiaی سه‌ر به‌كۆمپانیای Xiaomi هه‌ستا به په‌رده لادان له‌سه‌ر كاتژمێری گۆڕاوی Mijia Quartz Watch. به‌مانای ئه‌وه‌ی كاتژمێره‌كه شێوه‌ی ڕه‌سه‌نه (كلاسیك) به‌ڵام چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنه‌لۆژی نوێش له‌خۆ ده‌گرێ.
ئه‌م كاتژمێره زۆر گونجاوه بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌زیان به‌كاتژمێری شێوه ڕه‌سه‌نه به‌ڵام دژ به تایبه‌تمه‌ندی تازه‌ش نین. به‌گشتی كاتژمێرێكی ساده‌یه و تیره‌كه‌ی 40ملم ،میله ئاساییه‌كه لهناوهڕاسته وه میلی زیاده‌شی له‌خواره‌وه هه‌یه.
له‌باره‌ی میله زیاده‌كه ئه‌وه ئیشی ژماردنی هه‌نگاوه‌كانه چونكه هه‌سته‌وه‌ری ڕۆیشتنی هه‌یه. پشتگیری كاته جیهانیه‌كان ده‌كات و ئاگاداریه‌كانی مۆبایلی بۆ دێت، له‌گه‌ڵ ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی كاتژمێر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕونمای له‌مسی نیه بۆیه له‌ڕێ ی نهرمهواڵهیهكی مۆبایله‌وه ده‌توانی شته‌كان ڕێك بخه‌یت.
لاشه‌كه‌ی دژه ئاو و تهپو تۆزه كه تا 30 مه‌تر به‌رگه‌ی ئاو ده‌گرێت. هه‌روه‌ها پاتریه‌كه‌ی له‌جۆری CR2430 لگه‌ڵ بلوتوسی 4.0. سی ڕه‌گیشی هه‌یه سپی خاكی و ڕه‌ش.
نرخه‌كه‌شی ته‌نها و ته‌نها 52 دۆلاره كه ئه‌مه‌ش دڵخۆشكه‌ره چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌توانێ بیكڕێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق