ئاماره‌كان كۆگای App Store له‌ماوه‌ی 10 ساڵ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/05

ئاماره‌كان كۆگای App Store له‌ماوه‌ی 10 ساڵ


به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌پ ستۆری كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌زگای App Annie كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی بازاڕه‌كان هه‌ستا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ئامار سه‌باره‌ت به‌زۆرترین نه‌رمه‌واڵه‌ و یاری كه‌ دابه‌زێنراوه‌، له‌گه‌ڵ زۆرترین داهات كه‌ به‌ده‌ستیان هێناوه‌.

- ئه‌و نه‌رمه‌واڵانه‌ی زۆرترین دابه‌زاندن و زۆرترین داهاتیان هه‌بووه‌:
سه‌باریت به‌و نه‌رمه‌واڵانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی دابه‌زاندنیان هه‌بوه‌ ئه‌وه‌ Facebook له‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت و ئه‌مانه‌شی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌دوادا دێت Facebook و Facebook Messenger و Youtube و Instagram و WhatsApp و Google Maps و Snapchat و Skype و WeChat و QQ. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و نه‌رمه‌واڵانه‌ی زۆرترین پاره‌ی لێ خه‌رج كراوه‌، ئه‌وه‌ نه‌رمه‌واڵه‌ی Netflix پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌ پاش ئه‌ویش هه‌ر یه‌كه‌ له‌ Spotify و Pandora Radio و Tencent Video و Tinder و LINE و iQIYI و HBO Now و Kwai و QQ بدوایدا دێن.




- ئه‌و یارییانه‌ی زۆرترین جار دابه‌زێنراون و زۆرترین داهاتیان هه‌بووه‌:
سه‌باره‌ت به‌هو یاریه‌ی كه‌ زۆرترین دابه‌زاندنی هه‌بووه‌ ئه‌وه‌ یاری Candy Crash Saga له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه‌ له‌پاش ئه‌ویش ئه‌مانه‌ دێن  Subway Surfers و Fruit Ninja و Clash Of Clans و Honour Of Kings و Minion Rush و Angry Birds و Temple Run 2 و Temple Run و Asphalt 8: Airborne. هه‌رچی ئه‌و یاریه‌ی زۆرترین پاره‌ی تێدا سه‌رفكراوه‌ ئه‌وه‌ یاری  Clash Of Clans له‌پله‌ی یه‌كه‌م و له‌پاش ئه‌وه‌ بڕی 4 ملیار داهاتی بووه‌، له‌پاش ئه‌ویش ئه‌و یاریانه‌ دێن Candy Crush Saga و Monster Strike و Puzzle & Dragons و Honour Of Kings و Fantasy Westward Journey و Game Of War و Fate/Grand Order و Pokemon Go یه‌ك به‌ده‌ای یه‌ك.




- گۆڕانی حه‌زی به‌كارهێنه‌ران
سه‌رژمێریه‌كانی ده‌زگای App Annie ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئاره‌زووی به‌كارهێنه‌رانیش گۆڕاوه‌ له‌خه‌رجكردنی پاره‌ له‌ نه‌رمه‌واڵه‌كانی له‌كۆگای نه‌رمه‌واڵه‌ی ئه‌پڵ iTunes App Store له‌ساڵی 2010ه‌وه‌ تا ئێستا. له‌سه‌ره‌تادا به‌كارهێنه‌ران زیاتر پاره‌یان له‌ نه‌رمه‌واڵه‌ی وه‌كو  Shazam و Quickoffice و نه‌رمه‌واڵه‌ی نه‌خشه‌ی وه‌كو TomTom یان Navigon خه‌رج ده‌كرد. له‌كاتی ئێستادا زیاتر له‌به‌رنامه‌كانی وه‌كو  Netflix و HBO Now و Tencent Video خه‌رج ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا Facebook هه‌ر یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌ هه‌ره‌ به‌ناه‌بانگه‌كان داده‌نرێت هه‌ر له‌ ساڵی 2010ه‌وه‌. به‌ڵام نه‌رمه‌واڵه‌كانی وه‌ك Skype و Twitter كشانه‌وه‌یان به‌خۆوه‌ دیوه‌ له‌و كاته‌وه‌.

له‌كۆتاییشدا ده‌توانین سه‌یرێكی ئه‌و وڵاتانه‌ بكه‌ین كه‌ سه‌ردانه‌ ئه‌و كۆگایه‌ ده‌كه‌ن زیاترینیان له‌ ئه‌مریكایه‌، كه‌ له‌ژماره‌ی دابه‌زاندن و له‌ خه‌رج كردنیش له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووان دایه‌. له‌پاش ئه‌ویش به‌جیوازیه‌كی زۆر كه‌م وڵاتی چین دێت.

به‌سروشتی بارودۆخه‌كه‌، زۆر سه‌یره‌ بزانین ئه‌و كۆگای به‌رنامه‌یه‌ به‌ره‌و كۆێ ده‌ڕوات. له‌كاتی ئێستادا كۆگاكه‌ به‌ره‌بستی 170 ملیار جار دابه‌زاندنی شكاندووه‌، داهاتیشی گه‌یشتۆته‌ 130 ملیار دۆلار له‌ڕێگه‌ی 2.2 ملیۆن نه‌رمه‌واڵه‌وه‌.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here