كاتێك بڕیار ده‌ده‌ی لاپتۆپێك بكڕیت ئه‌وه دوو هه‌ڵبژارده‌ت له‌پێشه یه‌كه‌میان لاپتۆپه‌كانی ماكی ئه‌پڵه و دووه‌میشیان لاپتۆپه‌كانی ویندۆز، هه‌ریه‌كه‌شیان تایبه‌تمه‌ندی زۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌ندێك شت هه‌یه كه لاپتۆپه‌كانی ماك پێشكه‌شی ده‌كه‌ن كه ئه‌وانی تر نیانه.
1- ده‌توانی لاپتۆپی ماك زۆر به‌ئاسانی بكڕیت
هه‌ڵبژارده‌ی كه‌م هه‌یه كاتێك ده‌ته‌وێ لاپتۆپی ماك بكڕیت ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌پڵ كه تاكه كۆمپانیایه كه دروستی ده‌كات جیاواز له لاپتۆپه‌كانی ویندۆز، هه‌ندێك كۆمپانیا ده‌یه‌ها لاپتۆیی به‌ناوی بازرگانی جیاواز و ژماره‌ی مۆدێلی جیاواز هه‌یه، ئه‌ڤه‌ر به‌ته‌واوی نه‌زانی كه چیت ده‌وێ زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی لاپتۆپێك.
2- وه‌گه‌ڕخه‌ری macOS ئاسانتره بۆ به‌كارهێنان
هیچ گومانی تێدا نیه كه وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز چه‌نده‌ها هه‌ڵبژارده‌ی جیاوازی هه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر زۆری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌ندێك ئاڵۆزه، كه‌چی وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌پڵ MacOS كه پێشتر به OS X ناسرابوو به‌كارهێنانی زۆر ئاسانترو خۆشتره.
3- به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ پێكه‌وه گونجانیان هه‌یه
ده‌كرێ ئامێره‌كانی تری وه‌ك ئایفۆن ، ئێرپۆد ، ئایپاد ، كاتژمێری ئه‌پڵ ، ئامێری ته‌له‌ڤزیۆن و زۆری تریش لگه‌ڵ یه‌ك به ڕێكی ده‌به‌سرێنه‌وه و بێ كێشه كارده‌كه‌ن ، ئه‌و شته‌ش كۆمپانیاكانی تر پێشكه‌شی ناكه‌ن به‌هه‌مان گونجان و ڕێككاری.
4- نه‌رمه‌واڵه بێ به‌رامبه‌ره‌كان له ماك
نه‌رمه‌واڵه جێگیركراوه‌كان سه‌ر لاپتۆپه‌كانی ئه‌پڵ وه‌كو iMovie، Garage Band و Image Capture وهتد شتێكی زۆر باشه و ئاسانكاری كاری مۆنتاژ و ده‌نگ و گواستنه‌وه‌ی وێنه له‌كامێراكه‌ت ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش له ویندۆز به‌و ئاسانیه نیه.
5- ژماره‌یه‌كی كه‌می نه‌رمه‌واڵه‌ی پێشتر دابه‌زێنراو
به‌زۆری كۆمپیوته‌ره‌كانی ویندۆز چه‌ندین نه‌رمه‌واڵه‌یان پێشتر له‌سه‌ر جێگیركراوه و هه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كه دێت، ئه‌و نه‌رمه‌واڵانه‌ش له‌وانه‌یه هی كۆمپانیای تر بن و تۆ پێویستت پێ نه‌بێت و ئه‌وه‌هی ده‌یكه‌ی ته‌نها زیادكردنی ژماره‌ی نه‌رمه‌واڵه‌كانه كه پێوستت پێ نینه.
وه‌هه‌تا ئه‌گه‌ر وه‌شانێكی نوێت له وه‌گه‌ڕخره‌ی ویندۆز كڕی ئه‌وا چه‌ندین نه‌رمه‌واڵه له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه یاری كاندی كڕاشی به‌ناوبانگ، بێگومان ده‌توانی بیسڕیته‌وه ئه‌گه‌ر پێویستت نه‌بێ به‌ڵام له‌به‌ر زۆریان كاره‌كه بێزاركه‌ر ده‌بێت.
6- وه‌شانه نوێكانی وه‌گه‌ڕخه‌ری macOS هه‌موو كات بێ به‌رامبه‌ره
كاتێك ئه‌پڵ وه‌شانێكی نوێ ده‌رده‌كات له وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانی ماك ئه‌وا هه‌موو كات به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ دابه‌زاندن به‌شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر و هیچ پاره‌یه‌كه‌ت لێنابات ، وه‌گه‌رخه‌ری ویندۆز 10 ساڵی دوو نوێبوونه‌وه به‌ده‌ست دێنێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌گه‌ڕؤخه‌ری كۆنترت هه‌بێ وه‌ك ویندۆز 7 یان 8 ئه‌وا ده‌بێت 120 دۆلار بده‌یت تا ویندۆز 10 به‌ده‌ست بێنیت.
7- زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كۆمپیوته‌ره‌كانی ماك ڕونمایه‌كی ناوازه‌یان هه‌یه
كۆمپیوته‌ره‌كانی ماك خاوه‌ن ڕونمای ڕێتێنان كه به‌جوانی و كه‌شخه‌یی ڕه‌نگه‌كانی ناسراوه ، كۆمپیوته‌ره‌كانی ویندۆزیش هه‌ندێك كات ڕونمای جوانیان هه‌یه كه هه‌ندێكیان له هی ئه‌پڵ باشترن به‌ڵام لایه‌نی زۆرتر بۆ ئه‌پڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
8- لاپتۆپه‌كانی ماك باشرین جێ ماوسی (ته‌چپاد)یان هه‌یه
هیچ كۆمپیوته‌رێك له كۆمپیوته‌ره‌كانی ویندۆز خاوه‌ن جێ ماوسێكی ئاست به‌رز نینه كه بگاته ئاستی كۆمپیوته‌ره‌كانی ئه‌پڵ، ئه‌زۆری جێ ماوسه‌كانی ویندۆز به‌كارهێنانیان خۆش نیه و دڵ ئاسوده ناكات له‌كاتی به‌كارهێنانیان
9- ده‌توانی وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز له‌سه‌ر كۆمپسوته‌ره‌كانی ماك به‌كاربهێنیت
ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ماكت ده‌وێ و به‌ڵام پێویستت به ویندۆزه ئه‌وا ده‌توانی وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری ماك جێگربكه‌یت، به‌ڵام ناتوانی به پێچه‌وانه‌وه بكه‌یت و بته‌وێ macOS له‌سه‌ر ئامێری تر دابه‌زێنیت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق