مۆبایلێكی نوێ ی ئۆنۆر به‌ بیرگه‌ی كاتی 8 گێگا - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/06

مۆبایلێكی نوێ ی ئۆنۆر به‌ بیرگه‌ی كاتی 8 گێگا


بڕاندی لاوه‌كی  Honor  سه‌ر به‌ كۆمپانیای Huawei له‌چه‌ند مانگی ڕابردوو هه‌ستا به‌ئاشكراكردنی مۆبایلی Honor 10 به‌ بیرگه‌ی كاتی 6 گێگا، به‌ڵام وه‌شانه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌م مۆبایله‌ ناوی  Honor 10 GT كه‌ بیرگه‌ی كاتیه‌كه‌ی 8 گێگایه‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای GPU Turbo ده‌وڵه‌ند كراوه‌ له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی Night Mode .


جگه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی بیرگه‌ی كاتی ، وه‌شانی  GT له‌مۆبایلی Honor 10 هه‌مان تایبه‌تمه‌دیه‌كانی مۆبایله‌ ئاسایه‌كه‌ی هه‌یه‌ ، واته‌ هه‌مان یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر HiSilicon Kirin 970 و ڕونمایه‌كی درێژ قه‌باره‌ 5.84 ئینج به‌ ڕوونی +FullHD، له‌گه‌ڵ كامێرای دواوه‌ی دوانی كه‌ هه‌سته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ پشتگیری له‌ڕه‌نگاكانی RGB ده‌كات و دووه‌میشیان یه‌ك ڕه‌نگیه‌.

له‌میانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وڵاتی چین ئه‌وه‌یان دووپات كرده‌وه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندی GPU Turbo ڕێگه‌ ده‌دات به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌ڕێژه‌ی 60% له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پاتری به‌ڕێژه‌ی 30% . له‌هه‌مان كاتدا یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری گڕافیك Mali-G72 MP12 وا ده‌كات بتوانی له‌شه‌ودا و كاتی بوونی ڕووناكی كه‌م وێنه‌ی زۆر باش و ڕوون بگریت.
مۆبایلی Honor 10 GT نوێ نرخ كات بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ بازاڕه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here