ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌ته‌وێ ببیته ملیاردێر ئه‌وه ده‌بێ له‌به‌شی ئه‌ندازیاری یان فرۆشیاری بخوێنیت، ئه‌مه له‌لایه‌ن ده‌زگای كار دۆزه‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانی (ئاڕۆن وۆڵس) ڕاگه‌یه‌نراوه كه ووردبۆته‌وه له لیستی گۆڤاری فۆڕبیس بۆ به‌ناوبانگترین 100 كه‌سایه‌تی جیهان، كه ده‌وڵه‌مه‌نترینیان ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاشكرای ده‌كات كه 75 یان بڕوانامه‌ی زانكۆییان كه 22 یان له‌به‌شی ئه‌ندازیارین، هه‌روه‌ك 53 یان له‌و 100 كه‌سه له‌كۆمپانیایه‌ك ده‌ستیان به‌كاركردووه كه هی خۆیان نه‌بووه و 19% یان كارمه‌ندی به‌شی فرۆشتن بوونه، كه‌چی ته‌نها 17% یان به‌كارێكی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌ستیان به‌ئیش كردووه.
پێنج بڕوانامه‌ی زانكۆیی كه زۆرترین بوونیان هه‌بووه له لیسته‌كه ئه‌مانه‌ن
- ئه‌ندازیاری: 22
- كارگێڕی كار: 16
- ئابووری: 11
- یاسا: 6
– زانسته‌كانی كۆمپیوته‌ر: 4
پێنج به‌رزترین فه‌رمانبه‌ر
– فه‌رمانبه‌ری به‌شی فرۆشتن : 10
– پشكه‌كان و بۆرسه : 9
– گه‌شه‌پێده‌ری به‌رنامه : 5
– ئه‌ندازیار: 5
– شیكه‌ره‌وه: 4
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق