ئه‌مڕۆ فه‌یسبوك و تویته‌ر كه‌وتنه‌وه كار‌و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ده‌توانی بچیته ناو ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه ماوه‌ی دوو ڕۆژێكه ڕاگیرابوو.
دوێنێش له‌بابه‌تێكی تر باسمان كردبوو و مژده‌ی ئه‌وه‌شماندا كه ئه‌مڕۆ كێشه‌كه نامێنێت، هه‌ستێكی ناخۆشه كاتێك شتانێك بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕادێیت پاشان له‌ناكاو نامێنێت و به‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت تێده‌په‌ڕین. جگه له‌مه‌ش له‌دونیای پێشكهوتتی ئه‌مڕۆ كاتێك له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهان یان ده‌وروبه‌رت دهپچڕێیت، وا هه‌ست ده‌كه‌ی له‌م دونیایه دابڕاوی و به‌ته‌نیای!
هه‌ر چۆنێك بێت مرۆڤ ده‌بێ له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان خۆی بگونجێنێت و به‌هۆی نه‌مانی شتێكه‌وه ژیانی خۆی تاڵ نه‌كات، چونكه زۆرێك له‌ناوماندان و كه‌چی به‌كاریشی ناهێنن و ژیانێكی ئاساییش به‌سه‌ر ده‌به‌ن. نه‌مانی شێك و هاتنه‌وه‌شی به‌چێژتری ده‌كات و تامه‌زرۆیی زیاد ده‌كات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق