ماوه‌یه‌كی زۆره باس له‌وه ده‌كرێت مایكڕۆسۆفت دوای دابڕانه‌كه‌ی له‌دروستكردنی مۆبایلی لومیا، ئێستا خه‌ریكی دروست كردنی مۆبایلی Surface Phone ه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مۆبایلی پێشه‌نگی كۆمپانیا كه پیش‌تر نه‌یتوانیوه مۆبایلێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بێنێته به‌رهه‌م به‌ناوی بازرگانی نۆكیا، بۆیه هه‌وادارانی كۆمپانیاكه گومانیان وایه كه وازی له‌و پڕۆژه‌یه هێناوه.
باشه، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی نوێ كه له‌لایه‌ن Thurrott ی نزیك له مایكڕۆسۆفت بێت ئه‌وا پڕۆژه‌ی Surface Phone ڕانه‌گیراوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌ڵكو دواخراوه له‌ناو كۆمپانیا ، تا ده‌گاته ئاستی پێشبینی كرا‌و.
مایكڕۆسۆفت هێمای بازرگانی Surface ی لا زۆر گرنگه له‌ناو هه‌موو ناوه بازرگانیه‌كانی تر و نایه‌وێ به به‌رهه‌مێكی خراپ و بێ دڵنیایی ئه‌م ناوه بازرگانیه به‌هێزه له‌كه‌دار بكات.
مایكڕۆسۆفت كار له‌سه‌ر باشتركردن و گونجاندنی وه‌گه‌ڕخه‌ری تایبه‌ت به‌مۆبایل ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕێی پێشكه‌وتنی پێكهاته‌كانی مۆبایله‌كه و تواناكانی ده‌كات به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوه‌كانی كۆمپانیا بۆ ئامێره‌كه بگونجێت. مایكڕۆسۆفت پڕۆژه‌كه‌ی ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه به‌ڵام نایخاته بازاڕه‌وه تا له‌گه‌ڵ بنچینه‌كانی مایكڕۆسۆفت و هێمای بازرگانی Surface نه‌گونجێت.
هه‌ر چۆنێك بێت ، مۆبایله‌كه به‌مزوانه ناخرێته بازاڕه‌وه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی پێشبینی كروان بۆ ئه‌و مۆبایله.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق