ئێكس بۆكس نوێبوونه‌وه‌ی بۆ دێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/16

ئێكس بۆكس نوێبوونه‌وه‌ی بۆ دێت



نوێبونه‌وه‌كانی Xbox بۆ ئه‌م مانگه‌ له‌مڕۆوه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت، یه‌كێك له‌و شتانه‌ش كه‌ بۆی زیاد ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی FastStart ه‌ ، ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێ به‌دیاری كردنی ئه‌و به‌شانه‌ی له‌ فایلی یاریه‌كه‌ له‌پێشه‌وه‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ بكه‌یت و پاشان  به‌شه‌كانی تریت بۆ دابه‌زێنێت.
پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێین كه‌ تایبه‌تمه‌ندی FastStart له‌میانه‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ی فێربوونی خودكارده‌زانێ كه‌ چ به‌شێكی یاریه‌كه‌ پێویسته‌ داببه‌زێنرێ یه‌كه‌مجار. به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندی “Ready to Start” جیاده‌كریته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ت هه‌بوو. كه‌ ڕێگه‌ی پێده‌دای یاریه‌كه‌ بكه‌ی پێش ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی دایبه‌زێنیت ، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رنامه‌ داڕێژه‌ران پێویسته‌ بۆ خۆیان ئه‌و زانیارییانه‌ جیابكه‌نه‌وه‌.
ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ت ده‌دات دوو هێنده‌ خێراتر یاریه‌كه‌ ئیش پێبكه‌یت له‌وه‌ی پێشووتر. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ به‌ده‌ست بێنیت ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ر پێویسته‌ FastStart دابه‌زێنیت، ئه‌وه‌ی تر به‌شی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئامێره‌كه‌ت به‌خودكار بۆت ئه‌نجام ده‌دات. 
ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكه‌ین كه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ ئیستا به‌زمانی ئینگلیزی به‌رده‌سته‌ له‌ په‌رتوكی ڕێنمایی Game Pass. له‌وگه‌ڵ ئه‌وه‌ش، تایبه‌تمه‌ندی FastStart فراوان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی یاری زیاتر و زمانی زیاتری بۆ زیادبكرێ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here