یه‌كێتی ئه‌وڕوپا پێنج ملیار دۆلار سزای گوگڵ ده‌دات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/19

یه‌كێتی ئه‌وڕوپا پێنج ملیار دۆلار سزای گوگڵ ده‌دات


ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا دوای ئه‌وه‌وه‌ دێت كه‌ كه‌ساڵانێكه‌ وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ته‌نها خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ خۆی قۆرخ كردووه‌ و هه‌لی ڕكابه‌ری نه‌هێشتۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وانی تر، كۆمپانیاكانی مۆبایلی ناچاركردووه‌ كه‌ هه‌موو نه‌رمه‌واڵه‌كانی ئه‌و به‌كاربهێنن و له‌ڕێی ئه‌مه‌وه‌ قازانجێكی بێشوماری بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر كردووه‌. ئه‌مه‌ش له‌یاسای ئه‌وڕوپا قه‌ده‌غه‌یه‌ و سزای دارایی له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ بڕیاریاندا بڕی 4.3 ملیار یۆڕۆ (ده‌كاته‌ نزیك 5 ملیار دۆلار) سزای كۆمپانیای گوگڵ بده‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین سزا داده‌نرێت كه‌ ئه‌وڕوپا سه‌پاندوویه‌تی. 

ئه‌و خاڵه‌ سه‌ره‌كیانه‌ش كه‌ گوگڵ له‌سه‌ری سزادرابوو ئه‌مانه‌ن:

  • ناچاركردنی كۆمپانیاكان كه‌ هه‌ڵده‌ره‌وه‌ی ئینته‌رنێتی گوگڵ كڕۆم به‌كاربهێنن و به‌ناچاری بۆ چوونه‌ نێو گوگڵ پله‌ی بۆ دابه‌زاندنی نه‌رمه‌واڵه‌ی ئه‌ندرۆید.
  • ناچاركردنی كۆمپانیاكان به‌دانانی نه‌رمه‌واڵه‌ی گه‌ڕانی گوگڵ تا به‌كارهێنه‌ران به‌كاری بهێنن له‌هه‌موو گه‌ڕانه‌كانی ئینته‌رنێت.
  • گوگڵ كۆمپانیاكانی دروستكردنی مۆبایلی قه‌ده‌غه‌كرد له‌به‌كارهێنانی وه‌گه‌رخه‌رهی وه‌شانه‌ لاوه‌كیه‌كان، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانیش سه‌ر به‌ سه‌رچاوه‌ی كراوه‌بوون.


گوگڵ ڕه‌خنه‌ی له‌م بڕیاره‌ گرت به‌وه‌ی ئه‌ندرۆید ڕێگه‌ی له‌ هیچ شتێك نه‌گرتووه‌ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات دووباره‌ چاوی پێدا بخشێندرێته‌وه‌. پێشتریش كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌بڕی 2.7 ملیار دۆلار سزادرابوو.
چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆتایی یه‌كێتی ئه‌وڕوپا ده‌كه‌ین بزانین ئاخۆ ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن یان گوگڵ.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here