كۆمپانیای ئه‌پڵ 70 شێوه‌ی نوێی ده‌ربڕین (ئیمۆجی)ی ڕاگه‌یاند به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی شێوه ده‌ربڕینه‌كان(ئیمۆجی) له‌سه‌ر وه‌گه‌رخه‌ری ئای ئۆ ئێس 12، ئه‌م شێوه ده‌ربڕینه نوێیانه‌ش بۆ ئامێری ئایفۆن ، ئایپاد ، كاتژمێری ئه‌پڵ پاشانیش بۆ ئامێری ماك به‌رده‌ست ده‌بێت.
ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ش به شێوه‌ی جیاواز دێن ، ڕووخساره‌كان به‌ڕه‌نگی جیاواز هه‌ن، هه‌ندێكیشیان شێوه‌ی قژی جۆراوجۆریان هه‌یه، جگه له‌مه‌ش شێوه‌ی بێ قژیش (ئه‌سله‌ع) هه‌یه بۆ زیاتر گوزارشت كردن له‌كه‌سایه‌تیه جیاوازه‌كان. هه‌روه‌ها شێوه‌ی نوێ جووڵه‌ی ڕووخسار و پێكه‌نین زیادكراوه.
ئه‌م زیادكردنه ئاژه‌ڵ و ڕووه‌كیشی له‌بیرنه‌كردووه و شێوه‌ی كه‌نگه‌ر و به‌به‌غا و تاوس و شێرپه‌نجه‌ی ئاوی، له‌ڕووه‌كیش خاس و مانگۆ، له‌شیرینیش كێك و كێكی كوپ زیادكراوه.
ئه‌پڵ له‌ماوه‌ی ئه‌مسڵ به‌نیازه شێوه‌ی تریش زیادبكات، ئه‌و شێوانه‌ی زیادیشی كردووه له‌خواره‌وه ده‌توانی بیانبینیت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق