نه‌رمه‌واڵه‌ی Truecaller ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كان تۆمارده‌كات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/23

نه‌رمه‌واڵه‌ی Truecaller ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كان تۆمارده‌كات


هه‌موو كات چاوه‌ڕێی دانانی ڕێ و شوێنی باش ده‌كه‌ین له‌نه‌رمه‌واڵه‌ی Truecaller بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ناڕه‌حه‌تمان بكه‌ن، ئه‌مجاره‌ش كۆمپانیاكه‌ تایبه‌تمه‌ندی تۆماركردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی بۆ نه‌رمه‌واڵه‌كه‌ی زیاد كرد. ئه‌م تایبه‌تمه‌دیه‌ ته‌نها بۆ وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆیده‌، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی نوێیه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران بۆ به‌دواداچوونی په‌یوه‌ندیه‌ هاتووه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌كان به‌گشتی.

وه‌كو ناسراویشه‌ ئه‌م به‌كارهێنانی ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی په‌یوه‌ندی و نامه‌ نه‌ویستراو و بێ كه‌ڵكه‌كانه‌، وه‌توانیشی پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌بێت لای به‌كارهێنه‌ر به‌وه‌ی كه‌ ڕیگه‌ی ده‌دای بزانی كێ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ ته‌نها بۆ به‌كارهێنه‌ره‌ تایبه‌ته‌كان (ئه‌وانه‌ی مانگانه‌ به‌شدارییان هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌) به‌رده‌سته‌، به‌ڵام هه‌مووان ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ تاقیبكه‌نه‌وه‌.
له‌كۆتاییدا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی تۆمارده‌كرێن ته‌نها له‌ناو ئامێری به‌كارهێنه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ و له‌ناو سێرڤه‌ری كۆمپانیا بارناكرێ.
لێره‌ دایبه‌زێنه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here