ئاشكرایه كه سۆنی له‌ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌یه له دروستكردنی هه‌سته‌وه‌ری وێنه و ڕووناكی له كامێرا‌كان. هه‌رچه‌نده ته‌كنه‌لۆژیای تر هه‌ن به‌ڵام سۆنی هه‌رده‌م تووشی سه‌رسوڕمانمان ده‌كات.
سۆنی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای خۆی ئاشكرا كرد له‌و بواره، په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌سته‌وه‌ری IMX586 لادا كه كاریگه‌ری زۆر زیاتره له‌وه‌ی پێشووتر، به‌جۆرێك به ڕوونی 48 پێكسڵ دێت كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه بۆ هه‌سته‌وه‌ری كامێرای مۆبایل به‌گوێره‌ی قسه‌كانی كۆمپانیا.
ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره نوێیه ڕوونی وێنه‌كان زۆر زیاتر ده‌كات به‌راورد به ژماره‌ی پێكسڵه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌كاتی وێنه‌گرتنی دوور و گه‌وره‌كردنی وێنه‌كه تێكچوونی زۆر كه‌متر ده‌بێت به‌راورد به هه‌سته‌وه‌ری پێشووتر.
جگه له ڕوونی هه‌سته‌وه‌ره‌كه، كاریگه‌ری بۆ قه‌باره‌كه‌شی زۆر نابێت، چونكه ته‌كنه‌لۆژیای Ultra-Compact Pixel تێدا ده‌گاته 8.0 مایكڕۆن، ئه‌مه‌ش واته چاره‌سه‌ری هه‌موو پێكسڵه‌كان بچووكتر ده‌بێت له‌هه‌موو دونیا بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌بێ له‌سه‌ر قه‌باره‌ی هه‌سته‌وه‌ره‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌مان كوالیتی كاركردنی ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق