سه‌گێكی ڕۆبۆتی توانای كاری پۆلیسی هه‌یه‌ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/03

سه‌گێكی ڕۆبۆتی توانای كاری پۆلیسی هه‌یه‌


له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو زانا یابانیه‌كان هه‌وڵیان داوه‌ ڕۆبۆتێك دروست بكه‌ن كه‌ توانای شوێن هه‌ڵگرتنی هه‌بێت به‌هۆی هه‌سته‌وه‌رێكی گازی زۆر خێرا. 

لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان سه‌ركه‌وتن له‌دروست كردنی ڕۆبۆتێك كه‌ توانای شوێن هه‌ڵگرتنێكی زۆر نایابی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌ له‌هی سه‌گی ئاساییش زیاتر بێت، به‌جۆرێك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌دوای جوڵه‌ی كه‌سێك بڕوات له‌ڕێی بۆنه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی هه‌ستی بۆنكردن نا به‌ڵكو له‌ڕیگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك كه‌ ناوده‌برێت به‌ ڕه‌نینی پلازمای سه‌ر ڕوو Localized Surface Plasmon Resonances ، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ش شیكردنه‌وه‌ بۆ گۆڕانكاری له‌ڕووناكی مژراو ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌نكۆڵه‌ی نانۆی زێریه‌وه‌ ده‌كرێت، پاش به‌ركه‌وتنی به‌ گازێك كه‌ ڕۆبۆته‌كه‌ له‌ئاستی زه‌وی ده‌ریده‌كات.

ئه‌م ڕۆبۆته‌ زۆر پێشكه‌وتووه‌ ته‌نها ئه‌ركی بۆنكردن نیه‌، به‌ڵكو ده‌توانێ ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ دیاری بكات كه‌ خاوه‌ن بۆنه‌كه‌ ده‌یگرێته‌ به‌ر. دته‌نانه‌ت توانی وشه‌ی Odor  بخوێنیێته‌وه‌ كه‌ به‌ بۆنی ئیسانۆلی لێ ده‌هات به‌خێراییه‌كی نایاب: بۆ 4 ئینج ته‌نها 4 چركه‌.

بۆیه‌ ئه‌م ڕۆبۆته‌ ده‌توانێت له‌گه‌ڵ پۆلیس كاربكات و ئاسانكاری زۆر و ڕیگاچاره‌ی نوێ ده‌سته‌به‌ر بكات.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here