دروستكردنی مۆبایل له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو زیاتر هه‌وڵی داوه ڕوونمای مۆبایل گه‌وره‌تر بكات، تا كاتێك مۆبایله‌كانی ڤیڤۆ ئهپێكس و ئۆپۆ فایند ئێكس مۆبایلیان دروستكرد كه كامێرای له‌پێشه‌وه دیار نیه.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی خوگرتن به به‌كارهێنانی مۆبایل به‌تایبه‌ت زیره‌كه‌كان، ئه‌وا دیزاینه‌ری فه‌ڕه‌نسی بیریك رۆمۆڤ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌م خوگرتنه هۆكاره‌كه‌ی گه‌وره‌بوونی ڕنما بێت كه ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی زیاتر ده‌دات به به‌كارهێنه‌ر وه‌ك سه‌یركردنی فیلم و یاریكردن و چوونه ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
بۆیه بیریك هه‌ستا به دانانی دیزاینێكی خه‌یاڵكراو بۆ مۆبایلێك به‌ناوی (مینیما) وشه‌كه‌ش فه‌ره‌نسیه واتا بچوكترین، به‌و هۆیه‌وه‌ش مۆبایل ته‌نها وه‌ك ئامرازێك به‌كاربێت نه‌وه‌ك بتباته ناو دونیای گریمانه‌یی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و خوگرتن.
وه‌كو هه‌ر مۆبایلێكی تر ده‌توانی به‌رنامه بكه‌یته‌وه و سه‌یری ڤیدیۆ بكه‌یت به‌ڵام به ڕونمایه‌كی 3 ئینج، له‌گه‌ڵ 3 دوگمه‌ی سه‌ره‌تا و گه‌ڕانه‌وه و دواترین كاره‌كان. ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕاستی كاتێك كۆمپانیایه‌ك ئه‌و بیرۆكه‌یه ده‌كڕێته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق