ڤیڤۆ به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دروستكردنی مۆبایلیی مامناوه‌ند، ئه‌مجاره‌ش كۆمپانیا چینیه‌كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر مۆبایله تازه‌كه‌ی لادا له‌ژێر ناوی Vivo Z1i كه مه‌به‌ستی خاوه‌ن داهاته ماناوه‌نده‌كانه، كه له زنجیره‌ی مۆبایلی Z1ه به‌ڵام به تایبه‌تمه‌ندی كه‌متر.
ڤیڤۆ ڕایگه‌یاند كه ڕونمایه‌كی درێژی هه‌یه به‌قه‌باره‌ی 6.26 ئینج به‌ڕوونی 1080X2280 پێكسڵ كه به‌شێكی زیادی له‌سه‌ره‌وه هه‌یه، یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆن 636 له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی كاتی به‌قه‌باری 4 گێگا و بیرگه‌ی ناوه‌كی 128 گێگا. كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ش دوانه‌یه 12 به 2 مێگاپێكسڵه.
پاتریه‌كه‌شی 3260 مللی.ئه‌مپێر\ كاتژمێره و په‌نجه‌مۆری له‌دواوه‌یه و وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ئۆریۆی 8.1 به‌ڕووكاری FuntouchOS 4.0 هاتۆته به‌رهه‌م. به‌هه‌ردوو ڕه‌نگی سوور و ڕه‌ش به نرخی 285 دۆلار به‌رده‌سته.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق