سامسونگ ئه‌ندرۆید ئۆریۆی بۆ زۆر له‌مۆبایله‌كانی نه‌ناردووه‌ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/07/04

سامسونگ ئه‌ندرۆید ئۆریۆی بۆ زۆر له‌مۆبایله‌كانی نه‌ناردووه‌


ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر ده‌رچوونی وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ، سامسونگ یه‌كه‌م مۆبایلی خۆی له‌مانگی دووی ئه‌مساڵ نوێكرده‌وه‌ ئه‌ویش ئێس8 بوو، له‌پاشان بۆ نۆت8 و ئێس7 ی ده‌ركرد. له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌شانێكی تایبه‌ت وه‌ك ئێس7 ئه‌كتیڤ و ئێس8 ئه‌كتیڤ.

به‌ڵام مۆبایله‌ مامناوه‌نده‌كان ته‌نها وه‌شانی 2017 ی ئه‌ی 3 و ئه‌ی 5 ه‌ ئه‌ی 7  له‌گه‌ڵ سی9 پڕۆی گرته‌وه‌، بێ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ی8 و ئه‌وی8+ كه‌ تا ئێستا نۆوگات 7 له‌سه‌ر ماوه‌. ئه‌مه‌ش بێ ئومێدیه‌ به‌ڕاستی چونكه‌ ئه‌م مۆبایلانه‌ له‌ئاست به‌رزه‌كانه‌وه‌ زۆر نزیكن و هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه‌. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ زنجیره‌ی جه‌ی ئه‌وه‌ پێناچێت بۆی بێت تا ده‌رچوونی وه‌شانی داهاتووی ئه‌ندرۆید 9 له‌ مانگی 10ی ئه‌مساڵ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندرۆید 9 زۆر زووتر ده‌گات بۆ ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵی ده‌گونجێن، چونكه‌ هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ی به‌ وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ده‌رچوونه‌ پشتگیری له‌ پڕۆژه‌ی تریپڵ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویش ڕێگه‌ به‌ كۆمپانیاكان ده‌دات زۆر زووتر نوێبوونه‌وه‌ بۆ مۆبایله‌كانیان بنێرن. هیواش ده‌خوازین سامسونگیش بێته‌ ڕیز ئه‌و ئه‌وانه‌ی زوو نوێبوونه‌وه‌كان ده‌نێرن، له‌م دواكه‌وتنه‌ی ئێستای ڕزگارمان ده‌بێت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here