هه‌روه‌كو چۆن چاوه‌ڕوانده‌كرا هواوه‌ی هه‌ر ئێستا هه‌ستا به لادانی په‌رده له‌سه‌ر مۆبایلی Huawei Nova 3i. پێچه‌وانه‌ی مۆبایلی Huawei Nova 3 كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو، ئه‌وه مۆبایلی Huawei Nova 3iی نوێ به‌تایبه‌تمه‌ندی نزمتر به‌رهه‌م هاتووه به‌ڵام هه‌مان دیزاینی هه‌یه به‌نزیكه‌یی.
به‌ڵام قه‌باره‌كه‌ی هه‌ندێك گه‌وره‌تره كه‌ڕونماكه‌ی 6.3 ئینجه له‌جۆری LCD به‌ڕوونی +FullHD ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دووریه‌كانی بگاته 157 × 73 × 7.3 ملم و كێشه‌كه‌ی 166 گرامه. په‌نجه‌مۆری له‌پشته‌وه‌یه و زۆر خێرایه وه‌كو هه‌موو كات. هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری له‌جۆری HiSilicon Kirin 710ی نوێیه كه به‌ته‌كنه‌لۆژیای 12 نانۆمه‌تر بنیات نراوه كه هه‌شت ناوكی هه‌یه به‌گشتی،چواریان له‌جۆری Cortex-A73 به له‌ره‌له‌ری 2.2GHz كه بۆ كاره ئاڵۆزه‌كان به‌كاردێت، چواره‌كه‌ی تر له‌جۆری Cortex-A53 به له‌ره‌له‌ری 1.7GHz بێگومان ئه‌مه‌شیان بۆ كاره ئاساییه‌كان به‌كاردێت.
مۆبایلی Huawei Nova 3i ئه‌مانه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ:
بیرگه‌ی كاتی 4GB، بیرگه‌ی ناوه‌كی 128GB، پاتری 3340mAh كه پشتگیری بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا ناكات. كامێرای پێشه‌وه دووانه‌یه 24 به 2 مێگاپێكسڵ، هی دواوه‌ش دووانه‌یه كه 16 به 2 مێگاپێكسڵه.
وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید 8.1 Oreo له‌گه‌ڵ ڕووكاری EMUI تایبه‌ت به هواوه‌ی كه چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ ده‌گرێت له‌زیره‌كی ده‌ستكرد. ئێستا له وڵاتی فلیپین به‌نرخی 300 دۆلار به‌رده‌سته، دیاریش نیه كه‌ی بۆ وڵاتانی تری جیهان به‌رده‌ست ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق