نه‌رمه‌واڵه‌ی VLC كه 17 ساڵ پێش ئێستا خرایه به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی له‌سه‌رانسه‌ری دونیا، كه سه‌ره‌تا پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بووله‌لایه‌ن قوتابیه‌كی فه‌ڕه‌سی پێشكه‌شكرا له‌زانكۆی École Centrale Paris له‌ساڵی 1996 له‌ژێر ناوی "VideoLAN Client" دواتر كورتكراوه‌كه‌ی بووه (VLC) . له‌ساڵی 1998 دووباره نووسرایه‌وه و ساڵی 2001 بووه پڕۆژه‌یه‌كی كراوه. پاشان پڕۆژه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆش پشتگیری كرا‌و بووه پڕۆژه‌یه‌كی جیهانی، به‌هه‌موو لایه‌ك كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و شتی نوێ بۆ زیاد ده‌كه‌ن له‌زیاتر له 40 وڵاتی جیهانه‌وه.
له‌ساڵی 2009 به‌ته‌واوی له‌زانكۆی ئیكۆل جیابۆوه و بووه ڕێكخراوێكی ناحكومی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌و كاته‌وه‌ش خزمه‌تێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی كردووه به‌وه‌ی كه نه‌رمه‌واڵه‌یه‌كی زۆر بێ كێشه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی زۆر باشی هه‌یه، جگه له‌وه‌ی ڕووكارێكی ساده‌ی هه‌یه و سه‌ر له به‌كارهێنه‌ر ناشێوێنێ.
وه‌كو خۆشم ساڵانێكی زۆره به‌كاری ده‌هێنم له‌پێش ئه‌مه نه‌رمه‌واڵه‌ی Jet Audio م به‌كارده‌هێنا زۆریش له‌گه‌ڵی ئاسووده بووم، به‌ڵام كاتێك به VLC ی ئاشنابووم ده‌ستبه‌رداری هه‌موو نه‌رمه‌واڵه‌كانی تر بووم و ته‌نها VLCم به‌كارده‌هێناوه.
بێگومان ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه سه‌ره‌تا بۆ كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌هات له‌سه‌ر وه‌گه‌رخه‌ره‌كانی ویندۆز و ماكنتۆش و لینۆكس، به‌ڵام له‌ساڵی 2012 ده‌ستیان كرد به‌داڕشتنی نه‌رمه‌واڵه‌كه بۆ مۆبایل و له‌ساڵی 2014 یه‌كه‌م وه‌شانی 1.0 بۆ ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست كرا له گوگڵ پله‌ی،هه‌روه‌ها بۆ وه‌گه‌ڕخه‌ری ئای ئۆ ئێس و ویندۆزفۆنیش به‌رده‌سته.
نامه‌وێ درێژتری بكه‌مه‌وه ته‌نها ئه‌وه ماوه بڵیم كه ئێستا وه‌شانی نوێی به‌رده‌سته بۆ دابه‌زاندن كه سێیه‌م وه‌شانی گه‌وره‌یه‌تی:
نامه‌وێ درێژتری بكه‌مه‌وه ته‌نها ئه‌وه ماوه بڵیم كه ئێستا وه‌شانی نوێی به‌رده‌سته بۆ دابه‌زاندن كه سێیه‌م وه‌شانی گه‌وره‌یه‌تی:
له تایبه‌تمه‌ندیه نوێیه‌كانی پشتگیری له ڤیدیۆی 360 پله و HDR و ده‌نگی سێ دووری و ڤیدیۆی 4K و 8K.... چه‌ندانی تر
زیاترله 37 ملیۆن جار ته‌نها له‌مالپه‌ره‌كه‌یان دابه‌زێنراوه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق