سامسونگ دوای 10 ساڵ چیمان پیشكه‌ش ده‌كات؟ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/06

سامسونگ دوای 10 ساڵ چیمان پیشكه‌ش ده‌كات؟

زۆرێكمان به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی گه‌لاكسی ئێس 10 ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌بێته‌ 10 ساڵ كه‌ سامسونگ زنجیره‌ مۆبایلی ئێس بخاته‌ بازاڕه‌وه‌. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌كارهێنه‌ران چاوه‌ڕوانی شتی گه‌وره‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌پڵ به‌ ئایفۆن 10 شتێكی ته‌واو نوێی هێنایه‌ كایه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین ئه‌مساڵ مۆبایلی زۆر پیشكه‌وتوو كه‌وتنه‌ بازاڕه‌وه‌، جا ڕكابه‌ریه‌كه‌ زۆر به‌هێز بووه‌ ئه‌مجاره‌ ته‌نها سامسونگ و ئه‌پڵ نین به‌ڵكو كۆمپانیای وه‌كو هواوه‌ی و وه‌نپڵه‌س و شاومی و ئێچ تی سی و چه‌ندانی تر له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ن و ئاماده‌ی ڕكابه‌رین، ئینجا كه‌م یان زۆر هه‌موویان خه‌ریكی داهێنان و شتی نوێن.

بۆیه‌ سامسونگ له‌سه‌ری پێویسته‌ زیاتر خۆی ماندوو بكات و هه‌نگاوی بوێرانه‌ بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دڵی به‌كارهێنه‌ران بۆ خۆی كێش بكات، ئه‌گه‌ر وانه‌كات چه‌ند ساڵێكی تر پاش ده‌كه‌وێت و ڕه‌نگه‌ نه‌توانێ وه‌كو پێویست شتی نوێ پێشكه‌ش بكات.

هیچ پێتان سه‌یر نه‌بی سه‌رده‌مانێك سامسونگ له‌دواوه‌ بوو، نۆكیا بازاڕی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو به‌ته‌نیا خۆی هه‌بوو كه‌س نه‌یده‌توانی بڵێ یه‌كه‌م نیه‌. به‌ڵام ئێسته‌ نۆكیا زۆر له‌پاشه‌ و تووشی چه‌ندین قه‌یران و گۆڕانكاری بوو تا ئێستاش نه‌یتوانیه‌وه‌ جێگای خۆی به‌ته‌واوی له‌بازاڕ بكاته‌وه‌. 
جا ئه‌م بازاڕه‌ بۆ كه‌س تا سه‌ر نیه‌ ئێستاش ده‌بینین كۆمپانیا چینیه‌كان ته‌نگیان به‌ سامسونگ و ئه‌پل چینیوه‌ و پێمان خۆش بێت یان نا خه‌ریكن جێگاكه‌ به‌وان له‌ق ده‌كه‌ن! 
تا سه‌ر خراپ خراپ نیه‌ و چاكیش تا سه‌ر چاك نیه‌، بۆ ئێمه‌ی به‌كارهێنه‌ر ناو گرنگ نیه‌ چ نۆكیا بێت یا سامسونگ یا ئه‌پڵ هتد ، به‌ڵكو خودی مۆبایله‌كه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ له‌تایبه‌تمه‌ندی و جوانی و پته‌وی.

ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌ كه‌ ماڵپه‌ری تێكنۆ بوفلۆ خه‌یاڵی كردووه‌ بۆ گه‌لاكسی ئێس 10






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here