له‌مانگی ڕابردوو به‌دیاریكراوی له‌میانه‌ی كۆنفراسی EA Play له پێشانگای E3 2018 كۆمپانیای EA هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی یاری FIFA 19 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه هه‌ردوو (خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا) و (خولی ئه‌وڕوپا) دوای 10 ساڵ دابڕان دووباره هاتنه‌وه نێو یاریه‌كه، زۆر گۆڕانكاری كراوه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م ڕاپۆرته زۆربه‌یان باس بكه‌ین.
گه‌ڕانه‌وه‌ی (خوله ئه‌وڕوپیه‌كان) دوای 10 ساڵ دابڕان
له‌مانگی چواری ڕابردوو (یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وڕوپا) ڕایگه‌یاند كه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (كۆنامی) كۆتایی هاتووه كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام بوو، كه مافی خوله ئه‌وڕوپیه‌كان له (PES 2008) تا (PES 2018) وه‌رگرتبوو ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر سێ خولی سه‌ره‌كی ئه‌وڕوپا بوو كه ئه‌وانیش (خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا) و (خولی ئه‌وڕوپا) و (جامی سوپه‌ری ئه‌وڕوپا). ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش یاریزانانی یاری (PES)ی تووشی سه‌رسوڕمان و دڵته‌نگی كرد و له‌هه‌مان كاتدا خه‌ونی عاشقانی یاری (FIFA)ی هێنایه دی.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو باس و خواسی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه هه‌روه‌ك بێژه‌ری به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندی (Evert Ten Napel) له‌هه‌ژماری تویته‌ری خۆی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندبوو، بۆیه‌ش له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی له‌ژێر ناونیشانی (Champions Rise) واتا دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی خولی ئه‌وڕوپا هاته‌وه مه‌یدان.
مۆد (Mode)ی خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا و خولی ئه‌وڕوپا به‌رده‌ست ده‌بن له FIFA 19 له‌میانه‌ی سێ شێوازی یاریكردن ئه‌وانیش (Tournament) ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان له‌ناو (Career Mode) سێیه‌میشیان له‌ناو چیرۆكی (Alex Hunter's Journey) ، وه‌كو ناسراویشه هه‌ر سێ خوله‌كه له‌هه‌موو وه‌شانه‌كانی FIFA ی ڕابردوو هه‌بوون له‌ناو كێریه‌ر مۆد (Career Mode) به‌ناوه‌كانی Genericی ناڕاسته‌قینه كه هیچ ڕێكلام و خشته‌ی ئه‌نجامه‌كان و جامی پاڵه‌وانیه‌تی نه‌بوو ته‌نها سیسته‌می پاڵه‌وانیه‌ته‌كه هه‌بوو. به‌ڵام له‌م وه‌شانه‌ی فیفا هه‌موو شتێك به‌رده‌ست ده‌بێت به‌هۆی ڕێككه‌وتنی نێوان فیفا و ئی ئه‌ی.
یاری ئه‌مساڵ بێژه‌ری تۆپی پێی نوێی ده‌بێت بۆ یاریه‌كانی ئه‌وڕوپا هه‌روه‌ك چۆن كۆمپانیا ناوی Derek Rae و Lee Dixonی ئاشكرا كرد، ئێستا ده‌توانی له‌نێوان سێ بێژه‌ری زمانی ئینگلیزی هه‌ڵبژاردن بكه‌یت. بۆزمانی عه‌ره‌بیش دیار نیه به‌ڵام له‌وانه‌یه وه‌كو دوو ساڵی ڕابردوو هه‌ر (فارس عوض) بێت.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ فیفا 17 كه یه‌كه‌مجار بوو چیرۆكه‌كه ده‌ستی پێكرد و ناوبانگێكی باشی په‌یداكرد له‌نێوان عاشقانی زنجیره‌كه، به‌جۆرێك له‌هه‌ر وه‌شانێكی فیفا به‌شێكی چیرۆكه‌كه باسده‌كرا به‌شێوه‌ی زنجیره، به‌ڵام له‌م وه‌شانه تازه‌یه كۆتایی به‌سیانه‌ی (هه‌نته‌ڕ) دێنێت بۆ چیرۆكی (یاریزان هه‌نته‌ڕ) و ژیانه پڕ له‌داهێنانه‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش مانای وانیه كه ئه‌م به‌ش (Mode - مۆد)ه نه‌مێنێت به‌ڵكو له‌داهاتوو به‌چیرۆكی نوێ و كه‌سایه‌تی نوێ دێته‌وه خزمه‌ت به‌كارهێنه‌ران.
بێژه‌ری نوێ تایبه‌تمه‌ندن له‌یاریه‌كانی خولی پاڵه‌وانه‌كان
یاری ئه‌مساڵ بێژه‌ری تۆپی پێی نوێی ده‌بێت بۆ یاریه‌كانی ئه‌وڕوپا هه‌روه‌ك چۆن كۆمپانیا ناوی Derek Rae و Lee Dixonی ئاشكرا كرد، ئێستا ده‌توانی له‌نێوان سێ بێژه‌ری زمانی ئینگلیزی هه‌ڵبژاردن بكه‌یت. بۆزمانی عه‌ره‌بیش دیار نیه به‌ڵام له‌وانه‌یه وه‌كو دوو ساڵی ڕابردوو هه‌ر (فارس عوض) بێت.
چیرۆكی Alex Hunter's Journey كۆتایی دێت له فیفا 19 !
گۆڕانكاری گه‌وره له شێوازی یاریكردن، وه كه‌م له‌بواری ڕوونیه‌كه‌ی!
هه‌ر وه‌ك زانراوه كه یاری فیفا له‌سه‌ر بزوێنه‌ری (Frostbite) كارده‌كات هه‌ر له فیفا 17ه‌وه ئه‌مساڵیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بزوێنه‌ره كارده‌كات، هه‌روه‌ك له ڕێكلامی پیشاندان ده‌ركه‌وت یاری فیفا 19 گۆرانكاری ریشه‌یی نه‌كردووه له‌بواری ڕوون (گرافیك)ی یاریه‌كه و زۆر له فیفای ڕابردوو نزیكه. هه‌ندێك تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی كه‌ش و هه‌واو باران كه جوانتر كراوه و زیاتر گرنگی پیدراوه، به‌ڵام به‌گشتی گۆرانكاری گه‌وره نه‌كراوه بۆیه چاوه‌ڕێی شتی زۆر مه‌كه له‌ڕوونیه‌كه‌ی.
به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی (چۆنیه‌تی یاریكردن) یان (GamePlay) ئه‌وا گۆرانكاری هه‌ست پێكراو هه‌یه كه دیارترینیان شێوازی (لێدانی تۆپه)(Time Finishing) یان كۆتا لێدان بۆ ناو گۆڵ، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر دوگمه‌ی لێدانت دوو جار داگرت له‌كاتی گونجاو پێش ئه‌وه‌ی لێدانه‌كه بكات ئه‌وا ووردی لێدانه‌كه زیاد ده‌كات و ڕێژه‌ی بوون به‌گۆڵ زیاد ده‌كات وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت كرد له‌كاته‌كه ئه‌وا تۆپه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ده‌چێت!
دووه‌م گۆڕانكاری كه‌به‌مدوایه ئاشكرا كرا ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندی (Active Touch System) ئه‌وه‌ش وا له یاریزان ده‌كات كه گۆرانكاری له چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی تۆپ بكات، كه ئه‌مه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن (كۆنتڕۆڵ)ی زیاتر ده‌داته یاریزان و جوڵه‌ی داهێنه‌رانه‌ی ده‌بێت، كه ده‌كرێت ئاسانتر به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت سه‌ركه‌ویت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك جوڵه‌ی تایبه‌ت به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ یاریزانه به‌ناوبانگه‌كان وه‌كو نیمار كه ڕێگایه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له‌وه‌رگرتنی تۆپ به‌ناوی Neymar Trap.
له‌كاتی گۆرینی (هێما)ی یاریزان ئه‌وا (دیاریكه‌ری) دووه‌می به‌ده‌رده‌كه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ت پی بڵێ كه هێماكه وه‌رده‌گرێت، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له‌و شتانه‌ی كه له فیفا 19 زیاد ده‌كرێت چونكه پێشتر نه‌بووه، شایه‌نی باسه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له‌یاری (PES) بوونی هه‌یه.
زیادكرنی (Dynamic Tactics) یان (ته‌نیكی دینامیكی) هه‌ڵبژارده‌ی زۆرت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی پلانی یاریكردن و گۆڕینی له‌كاتی یاریكردن ته‌نها به گواستنه‌وه له‌نێوان ته‌كنیكه (Tactics) جیاوازه‌كان، ده‌توانی پلانی جیاواز بۆ هه‌ر بارێك دابنێیت بۆ نمونه كاتێك له‌باری هێرشی به‌تین (Ultra Attacking) بووی ده‌توانی پلانی 433 دابنێی و دانای پلانی 422 له‌باری به‌رگریكردن (Defensive) وته‌نها به‌گواستنه‌وه له‌نێوان ئه‌و دووانه پلانی یاریه‌كه ده‌گۆرێت!
ڕۆناڵدۆ و نیمار ئه‌ستێره‌ی به‌رگی یاریه‌كه‌ن!
بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك یاریزانی پورتوگالی (كریستینۆ ڕۆناڵدۆ) وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رگی (یاری فیفا) ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مسال یاریزانی به‌رازیلی (نیمار) له‌سه‌ر به‌گه‌كه له‌ته‌نه‌یشتیه‌وه ده‌بێت له‌وه‌شانه‌كانی (Champions) و (Ultimate Editions) به‌ڵام له‌وه‌شانی (Standrad) ڕۆناڵدۆ به‌ته‌نیا ده‌بێت. بێگومان له‌به‌ر چوونی یاریزان ڕۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌بێت كۆمپانیا به‌رگی یاریه‌كه بگۆڕێت، گۆڕانكاری تریش به‌هۆی گواستنه‌وه‌كانی تر به‌پێی پیویست ده‌كرێت.
ئه‌م یاریه به سێ (وه‌شان) به‌رده‌ست ده‌بێت
پاش راگه‌یاندنی ئه‌م یاریه و داواكردنی پێشوه‌خته ئه‌وه ڕوون بۆوه كه سێ وه‌شانی ده‌بێت، وه‌شانی ئاسایی (Standard Edition) و دووه‌میشیان وه‌شانی پاڵه‌وانه‌كان (Champions Edition) و وه‌شانی كۆتاییش (Ultimate Edition)ه ، به‌ڵام جیاوازی چیه له‌نێوان ئه‌م وه‌شانانه؟
باشه هه‌موو شته‌كانیان وه‌ك یه‌كه هیچ جیاوازی له‌شێوازی یاریكردن و تایبه‌تمه‌ندیه‌كان نیه، ته‌نها جیاوازیه‌كه له هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێزی تایبه‌ت (Ultimate Team)ه ، به‌جۆرێك وه‌شانی پاڵه‌وانه‌كان 20 یاریزان و وه‌شانی ئه‌ڵتیمه‌یت 40 یاریزان و وه‌شانی ئاسایی ته‌نها 5 یاریزان به‌ده‌ست دێنێت.
وه‌شانی ئاسایی له‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌هێزی تایبه‌ت (Ultimate Team) یاریزان ڕۆنالدۆ به‌ده‌ست دێنێت به شێوه‌ی خواستن بۆ 7 یاری، به‌ڵام وه‌شانه‌كانی تر یاریزان رۆنالدۆ و نیمار پیكه‌وه به‌ده‌ست دێنێت بۆ 7 یاری به‌ڵام به جلوبه‌رگی تایبه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها EA ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه وه‌شانه‌كانی پاڵه‌وانه‌كان و ئه‌ڵتیمه‌یت تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه ده‌توانن یاریه‌ك ئه‌نجام بده‌ن سێ رۆژ پێش كاتی هاتنی یاریه‌كه به‌فه‌رمی.
وه‌شانی تاقیكاری (Demo)ی یه‌كه‌می و زانیاریه‌كان!
هه‌روه‌ك جاران پێش ده‌رچوونی یاریه‌كه به‌دوو هه‌فته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه و له‌میانه‌ی پێشانگای EA 2018 وه‌شانی تاقیكاری (Demo) به‌رده‌ست بوو بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌وه به‌دیار كه‌وت كه 9 یانه ئه‌وانیش (پاریسان جێرمان) له‌فه‌ڕنساوه و (ڕیال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید) له‌ئیسپانیاوه و (مانچسته‌ریونایتد و مانچسته‌ر سیتی و تۆتنهام) له به‌ڕیتانیاوه و (یۆڤانتۆس) له ئیتاڵیاوه و (بایرن میونخ و دۆڕتمۆند) له‌ئه‌ڵمانیاوه.
به‌داخه‌وه ناهێڵن وێنه‌ی یاریه‌كه بگریت به‌هیچ شیوه‌یه‌ك بۆیه هیچ ڤیدیۆیه‌ك به‌رده‌ست نیه بۆ پیشاندانی چۆنیه‌تی یاریه‌كه تا كاتی پێشانگای Gamecom 2018 ئه‌و كات خه‌ڵك ده‌توانی به‌ئاسایی به‌كاری بێنێ و ڤیدیۆشی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ندێك وێنه‌ی نوێوه زانیاری تر به‌دیار كه‌وت ئه‌وانیش:
. باری All Out Attack لابراوه له‌كاتی هێرشبردن، باری Park The Bus بۆ به‌رگری زیادكراوه.
. یاریزان (پۆگبا) نوێبونه‌وه‌ی بۆ هاتووه و ده‌توانێت قژی ببڕێت.
. یاریزانه نوێیه‌كان سكانی ڕووخسار و قژیان بۆ كراوه ئه‌مه‌ش واتا به شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رده‌كه‌ون، وه‌ك یاریزانان (خیمینێز)ی به‌رگریكاری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و (یان ئۆبلاك)ی گۆڵپارێزی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و (راپیۆ) و (سیلیسۆ)ی پاریس سان جێرمان و (لیندێلۆف)ی به‌رگریكاری مانشسته‌ریونایتد و (دانیلۆ) و (میندی)ی به‌رگریكاری مانشسته‌رسیتی و (سانشێز)ی به‌رگریكاری تۆتنهام و (لیۆن جۆرتیزیكا)ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی كه تازه چۆته بایرن میونخ.
. زۆرێك له ڕووخساره‌كان لابراون و هه‌ندێكیشیان تازه كراونه‌ته‌وه و به‌مزوانه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت.
. گۆشه‌ی كامێرا له‌كاتی لێدانی گۆڵپارێز بۆ ناو یاریگا ده‌گۆڕێت و زۆر له هی یاری پێس نزیك ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵپارێز بتوانی به‌ئاسانی بۆ ئاڕاسته‌ی دیاریكراو بهاوێژێت.
. باری نوێ بۆ خوله‌كانی ئه‌وڕوپا زیاد كراوه به‌ناوه‌كانی (House Rules) و (Best Of Series) ، كه دواتر به‌درێژی باسی ده‌كه‌ین.
. گۆڕانكاری نه‌كراوه له‌چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی جامه‌كان هه‌رچه‌نده خوله‌كانی ئه‌وڕوپاشی بۆ زیادكراوه به‌ڵام هه‌روه‌كو خۆیه‌تی.
. تایبه‌تمه‌ندی (VAR)ی بۆ زیاد ناكرێت چونكه پێویست ناكات پاشان ناوبژیوان خودكار بڕیاره‌كان ده‌دات و بواری هه‌ڵه‌ی تێدا نیه. ئه‌گه‌ر بۆشی زیادبكرێت ته‌نها بۆ جوانی ئه‌وا ته‌نها كات كوشتنه.
هه‌رچه‌نده كه Kick-Off زۆر به‌كاردێت له‌فیفا به‌ڵام هه‌موو كات به‌هه‌مان شێوه پێشكه‌ش كراوه، هیچ بیرۆكه‌ی نوێی بۆ زیادنه‌كراوه له وه‌شانێكه‌وه بۆ وه‌شانێكی تر. به‌ڵام له‌م وه‌شانه گۆڕانكاری زۆری تێداكراوه به‌جۆرێك واتلێده‌كات به‌گوڕوتینه‌وه یاری بكه‌یت ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشت به‌چه‌نده‌ها كاتژمێر به‌دیاریه‌وه ده‌بن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی.
جگه له شێوازی Kick-Offی سروشتی و یاریه ئاساییه‌كان، پێنج جۆری تریشی بۆ زیاد كراوه، كه هه‌ر وه‌كو یاری ئاسایی وایه به‌ڵام هه‌ندێك زیاده‌ی هاتۆته سه‌ر كه زۆر جۆش و خرۆش ده‌خاته یاریه‌كه ئه‌وانیش:
1. UEFA Champions League
پێشتر ئاماژه‌مان به‌وه كرد ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا و كۆنامی كۆتایی هاتووه كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام بوو، ئێستاش هه‌موو مافه‌كانی خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا و خولی ئه‌وڕوپا موڵكی كۆمپانیای EAیه ، بۆیه وه‌شانی ئه‌مساڵ و باری Kick-Off بۆ یاریه‌كانی خولی پاله‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا به‌رده‌ست ده‌بێت ، هه‌موو تیپه‌كان ده‌بینین له‌و پاڵه‌وانیه‌ته له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وا گشتیه‌كانی یاریگایه به‌ناوبانگه‌كان و ده‌روازه‌كانی تایبه‌ت به‌یانه‌كان، ده‌توانی له‌یاری كردنه‌وه تا یاری كۆتایی ئه‌نجام بده‌ی.
2. House Rules
یه‌كێكه له‌زیادكراوه نایابه‌كان كه بۆ جۆری Kick-Off زیادكراوه گوڕ‌و تینێكی زۆرت پێ ده‌دات، كه ڕێگه ده‌دات یاری بكه‌ی به ڕیسای جیاواز ته‌نانه‌ت بێ رێساش. زیاتر له یه‌ك زیادكراو هه‌یه بۆ ئه‌مه له‌وانه:
. Survival Mode: ئه‌م جۆره ڕێساكه‌ی زۆر ئاسانه هه‌ر كاتێك گۆڵێك تۆماربكه‌یت یاریزانێك له‌تیپه‌كه‌ت به‌هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌چێته ده‌ره‌وه جگه له گۆڵپارێز، به‌مشێوه‌یه ئه‌وه‌ی یاریزانێكی بمێنێته‌وه له‌ناو یاریگا ئه‌وه به‌دۆڕاو هه‌ژمار ده‌كرێت.
. No Rules: له‌وانه‌یه ئه‌مه به‌دڵی زۆرێكمان بێت چونكه هه‌روه‌ك له‌ناوه‌كه‌ی دیاره هیچ ڕێسایه‌ك له‌خۆ ناگرێت و ده‌توانی به‌ئاره‌زووی خۆت یاری بكه‌یت بێ بوونی هیچ سزایه‌ك له‌دژت.
. Long Rang: ڕێسای ئه‌م جۆره‌ش ئاسانه، هه‌ر گۆڵێك له‌ناوچه‌ی سزا (گۆڵی به‌رامبه‌ر) ئه‌وا ته‌نها به‌گۆڵێك هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر گۆڵێك له‌ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزا بێت ئه‌وا به دوو گۆڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
. First To: ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌گات، ئه‌م جۆره یاریه‌ش له‌وانه‌یه كاتێكی زۆر بخایه‌نێت له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه ده‌بێت ئامانجێك دیاری بكه‌یت جا (گۆڵی زێڕین) یان (كێ سێ گۆڵی یه‌كه‌م) هتد ده‌كات، هه‌ر یه‌كێكیشیان ئامانجه‌كه به‌ده‌ست بێنێت ده‌بێته براوه‌ی یاریه‌كه. به‌مجۆره‌ش یاریه‌كه ده‌چێته كاتی زیادكراو و ته‌نانه‌ت لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تا دیاریكرابوو.
. Headers & Volleys: زۆرێك حه‌زیان به‌گۆڵێك دێت كه به‌هۆی لێدانی گۆشه‌كان یان لێدانی ئازاد بكرێت، بۆ ئه‌مانه‌ش ئه‌م جۆره دانراوه كه هیچ گۆڵێكی ئاسایی هه‌ژمار ناكرێت، ته‌نها ئه‌و گۆڵانه نه‌بێ كه به لێدانی گۆشه‌كان و ئازاد تۆمار ده‌كرێن.
3. Best Of Series
له‌میانه‌ی ئه‌م جۆره‌یان ده‌توانیت یاری بكه‌یت به‌شێوه‌ی زنجیره یاری پێكهاتووه له سێ یا پێنج یاری بۆ دیاریكردنی براوه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بێگومان براوه‌ش ده‌بێت له‌زۆرترین یاری براوه بێت، ئه‌م جۆره یاریه‌ش زۆر باشه بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانان چونكه زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌ته گه‌وره‌كان پشت به‌م جۆره یاریه ده‌به‌ستن.
4. Home Away
ئه‌م جۆره‌یان دوو یاری ده‌كرێت چوون و هاتن، هه‌روه‌ك چۆن له‌یاریه‌كانی خولی په‌ڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا ده‌یبینین.
5. Cup Final
له‌م جۆره‌یان كاتێك دژی هاوڕێكانت یاری ده‌كه‌یت له‌یه‌كێك له كۆتاییه‌كانی به‌ناوبانگترین پاڵه‌وانیه‌ته‌كان وه‌كو (خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وڕوپا) و (خولی ئه‌وڕوپا) ته‌نانه‌ت كۆتایی (جامی یه‌كێتی ئینگلیزیش)، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه تا كۆتایی به‌ئاره‌زووی خۆت جلوبه‌رگی فه‌رمی خوله‌كان و یاریگا فه‌رمیه‌كان و تۆپی فه‌رمی و كه‌ش و هه‌وا و دیمه‌نه‌كان له ڕوناكی یاریگاكان به‌رده‌ست ده‌بێت كه خۆشیه‌كی زۆرت پی ده‌به‌خشێت.
له‌زۆربه‌ی كاته‌كان كه یاری له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت ده‌كه‌یت، كاتێك له‌یه‌كێكیان ده‌به‌یته‌وه ده‌ڵیت شه‌نست هه‌بووه و چه‌ندان بیانووی تر، به‌ڵام له‌م وه‌شانه به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی سه‌رژمێری (Kick-Off)ی نوێ كه هه‌ر كاتێك بته‌وێ ده‌توانی تۆماری بكه‌یت و سه‌یری بكه‌یت و ئاگاداری گۆڕانكاریه‌كان بیت، ده‌توانی ڕووبه‌ڕووی هاوڕێكه‌تی بكه‌یت و پێی پیشان بده‌یت له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه نه‌دۆڕاوه كه ئه‌و وتویه‌تی. بۆیه ئه‌م سیسته‌مه زیاد كراوه كه هه‌موو سه‌رژمێریه‌كی تێدایه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت كردووتانه ئه‌مه‌ش خشته‌ی سه‌رژمێریه‌نوێیه‌كانه:

5ی ئه‌م مانگه‌ش چه‌ندین زانیاری تر ڕاگه‌یه‌نرا له پاڵه‌وانیه‌تی FIFA eWorld Cup:
گۆرانكاری ڕیشه‌یی كراوه له Kick-Off

سیسته‌می سه‌رژمێری نوێ له‌هه‌ر كوێیه‌ك بیت
له‌زۆربه‌ی كاته‌كان كه یاری له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت ده‌كه‌یت، كاتێك له‌یه‌كێكیان ده‌به‌یته‌وه ده‌ڵیت شه‌نست هه‌بووه و چه‌ندان بیانووی تر، به‌ڵام له‌م وه‌شانه به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی سه‌رژمێری (Kick-Off)ی نوێ كه هه‌ر كاتێك بته‌وێ ده‌توانی تۆماری بكه‌یت و سه‌یری بكه‌یت و ئاگاداری گۆڕانكاریه‌كان بیت، ده‌توانی ڕووبه‌ڕووی هاوڕێكه‌تی بكه‌یت و پێی پیشان بده‌یت له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه نه‌دۆڕاوه كه ئه‌و وتویه‌تی. بۆیه ئه‌م سیسته‌مه زیاد كراوه كه هه‌موو سه‌رژمێریه‌كی تێدایه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت كردووتانه ئه‌مه‌ش خشته‌ی سه‌رژمێریه‌نوێیه‌كانه:
- Wins
- Losses
- Draws
- Win %
- Goals Scored
- Goals Allowed
- Goal Differential
- Goal Types:
- Inside box
- Outside of the box
- Penalties
- Free Kicks
- Goal Heatmap on net (where on net it was scored)
- Shot On Target % (comparing total shots vs shots on target)
- Total Shots on Target
- Total Shots
- Average Possession %
- Average possession % in areas
- Pass % completion
خشته‌ی (ئه‌ستێره) نوێیه‌كان كه دێنه ڕیز ئه‌ستێره‌كانی تر له‌م یاریه
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌تی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌ستێره‌ی نوێ زیاد ده‌كات، ئه‌مجاره به‌فه‌رمی ناوی ئه‌وانه‌ی ئاشكرا كرد كه دێنه نێو یاریه‌كه، ئه‌وانیش:
- Roberto Baggio – Italy
- Fabio Cannavaro – Italy
- Clarence Seedorf – Netherlands
- Claude Makélélé – France
- Rivaldo – Brazil
- Eusébio – Portugal
- Raúl – Spain
- Johan Cruyff – Netherlands
- Frank Lampard -England
- Steven Gerrard – England
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ستێره‌ی زیاتر ئاشكرا بكرێت له‌چه‌ند مانگی داهاتوو. هه‌ر یاریزانێكیش سێ قۆناغی جیاوازی ته‌مه‌نی ده‌بێت به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی یاری فیفا 19 ئه‌وا وه‌شانی پڕایم یان قۆناغی كۆتایی ته‌مه‌نی یاریزان نابێته به‌هێزترین ئاستی، چونكه زۆربه‌ی یاریزانان له‌كۆتایی ته‌مه‌نی یاریكردنیان ئاسیتیان وه‌كو ته‌مه‌نی گه‌نجی نیه، بۆیه كۆمپانیای ئی ئه‌ی بڕیاریدا چاكی بكات و وه‌شانی پڕایم كه‌متر ده‌بێت له وه‌شانه‌كانی تری یاریزان.
شێوازی یاریكردنی نوێ به‌باری Ultimate Team
له‌كاتی ده‌رچوونی یه‌كه‌می باری FUT Champions كه هه‌ر زوو به‌ناوبانگ بوو له‌ناو هه‌موو باره‌كانی شێوازی Ultimate Team وای كرد زۆربه‌ی یاریزانان ده‌ستبه‌رداری گرنگیدانیان بن به باری Division Season ئه‌مه‌ش وای له‌كۆمپانیا كرد باری نوێ پێشكه‌ش بكات بۆ دووباره ڕاكێشانی سه‌رنجی یاریزان.
بۆیه‌ش كۆمپانیا هه‌ستا به‌دانانی باری Division Rivals له‌جیاتی باری Division Season ، كه هه‌ندێك به باری Squad Battles ده‌چێت به‌ڵام به‌جیاوازی و گۆڕانكاری زۆره‌وه، به‌م باره ناتوانی یاری له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر بكه‌یت به‌ڵكو یاری له‌گه‌ڵ یاریزانانی تر ده‌كه‌یت، له‌سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌ش هه‌ندێك یاری ده‌كه‌یت بۆ پێوانی ئاستت له‌یاریه‌كه و هه‌رچه‌ند ئاستت باشتر بێت ئه‌وا بۆ ئاستی به‌رزتر ده‌گوێزرێیته‌وه‌و به‌ره‌نگاری تیپی به‌هێزتر ده‌بیته‌وه.
له‌پاش كۆتایی هاتنی هه‌ر یاریه‌ك كه ده‌یكه‌یت له Division Rivals به‌درێژایی هه‌فته خاڵ به‌ده‌ست دێنیت و له‌كۆتایی هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش ده‌توانیت له‌نێوان چه‌ند خه‌ڵاتێك یه‌كێكیان هه‌ڵبژێریت به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ت و هه‌ر چه‌ند ڕیزبه‌ندیه‌كه‌شت زیادی كرد خه‌ڵات و ده‌ستخۆشیه‌كانت زیاد ده‌كه‌ن.
كۆمپانیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه هه‌ر كاتێك ده‌به‌یته‌وه له‌باری Division Rivals ته‌نها ڕیزبه‌ندت به‌رزنابێته‌وه، به‌ڵكو نزیكت ده‌كاته‌وه له به‌ده‌ست هێنانی پلیتی (تۆكین) بۆ چوونه ناو پاڵه‌وانیه‌تی FUT Championsی هه‌فتانه كاتێك ده‌گه‌یته ژماره‌ی خاڵی دیاریكراو ده‌توانی بیگۆڕیت بۆ گه‌یشتن به پاڵه‌وانیه‌تی هه‌فتانه‌ی داهاتوو كه ئه‌مه‌ش هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌وانه‌ی ناخۆشییان ئه‌بینی له‌یاریه‌كانی Knockout ئه‌وه‌ی یاریزانان ده‌گه‌یه‌نێته پاڵه‌وانیه‌تی FUT Champions. به‌ڵام گه‌ر بڕیارتدا ئه‌و خاڵانه نه‌گۆڕیته‌وه ئه‌وا لات ده‌مێنێته‌وه تا كۆتایی هه‌فته بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاته‌كه‌ت، یان ده‌توانی ئه‌و خالانه بیپارێزی بۆ به‌كارهێنانی بۆ گه‌یشتن به پاڵه‌وانیه‌تی FUT Champions له‌هه‌ر پاڵه‌وانیه‌ته‌ك له‌داهاتوو.
له‌كۆتاییدا ئه‌وه ماوه بیڵێین كه كاتی ده‌رچوونی یاریه‌كه ده‌كه‌وێته 28ی مانگی داهاتوو (25ی مانگی داهاتوو بۆ وه‌شانه‌كانی پاڵه‌وانه‌كان و ئه‌ڵتیمه‌یت). بۆ ئامێره‌كانی Nintendo و Xbox One و PS4 و هه‌روه‌ها كۆمپیوته‌ر.
ئه‌مه هه‌موو شتێك بوو كه تائێستا له‌باره‌ی ئه‌و یاریه ڕاگه‌یه‌نراوه. سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه و داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك گه‌ر هه‌بێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق