فه‌یسبوك ماوه‌یه‌كی زۆره دووه‌م گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكتڕۆنیه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. داواكاریه‌كی زۆری له‌جیهان و به‌تایبه‌تیش له ئه‌مریكا له‌سه‌ره و ئه‌ویش به‌باشترین شێوه هه‌موو ئه‌و داواكاری سه‌یركردنی ڤیدیۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌نجامداوه. فه‌یسبوك له‌پله‌ی دووه‌م دێت له‌پاش بزوێنه‌ری گه‌ڕانی گوگڵ كه پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له‌ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ران له‌هه‌موو جیهان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێت یوتیوب پێش فه‌یسبوك بكه‌وێته‌وه و ببێته دووه‌م گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕ له‌ئه‌مریكا، بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ كۆمپانیای ئه‌لفابێت (پێشتر ناوی گوگڵ بوو) قازانجێكی باشی ده‌بێت چونكه هه‌م گوگڵ هه‌میش یوتیوب موڵكی خۆیه‌تی.
پێنج ماڵپه‌ڕی یه‌كه‌می ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا بریتیبوون له Google و Facebook و YouTube و Yahoo و Amazon. كۆمپانیای SameWeb كه تایبه‌تمه‌نده به‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی بازاڕ له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه فه‌یسبوك دابه‌زینێكی زۆری به‌خۆوه بینیوه له‌سه‌ردانیكردنی مانگانه بۆ لاپه‌ڕه‌كان له‌ئه‌مریكا.
سه‌ردانیكردنی مانگانه له 8.5 ملیاره‌وه بۆ 4.7 ملیار كه‌میكردووه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو. هه‌رچه‌نده سه‌ردانیكردنی له‌ڕێگه‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ی فه‌یسبوكه‌وه زیادیكردووه به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌م كه‌لێنه پڕبكاته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماڵپه‌ڕی یوتیوب ژماره‌ی سه‌ردانیكرانی زیادیكردووه له‌پاڵ زیادكردنی سه‌ردانیكه‌رانی نه‌رمه‌واڵه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر كاره‌كان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بن ئه‌وا یویتوب نزیكه له‌وه‌ی ببێته دووه‌م ماڵپه‌ر له ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها پێده‌چێت به‌مزوانه‌ش ماڵپه‌ڕی یاهوش جێگای خۆی له‌ده‌ست بدات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن له‌به‌ر زۆری سه‌ردانیكه‌رانی ئه‌مازۆن. ماڵپه‌ڕی گوگڵیش به جیاوازیه‌كی زۆر له پله‌ی یه‌كه‌م ماوه به‌جیاوازی 15 ملیار سه‌ردانیكه‌ر له ماوه‌ی مانگی ڕابردوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق