تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ دیسانه‌وه‌ له‌ئه‌مریكا سه‌ریهه‌ڵدا - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/09

تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ دیسانه‌وه‌ له‌ئه‌مریكا سه‌ریهه‌ڵدا

شتێكی چاكه‌ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ ببینین كه‌ له‌وانیتر نه‌چێت كه‌ ئه‌مڕۆ به‌كاری ده‌هێنین، ئه‌م تۆڕه‌ ته‌نها له‌ڕێی نه‌رمه‌واڵه‌ی Trill Projectه‌وه‌ ده‌توانی به‌كاریبهێنیت كه‌ بۆ وه‌گه‌ڕخه‌ری ئای ئۆ ئێس به‌رده‌سته‌. بیرۆكه‌ی ئه‌م تۆڕه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌م بواره‌، كه‌ بریتیه‌ له‌ هۆكارێكی په‌یوه‌ندی پارێزراو كه‌ هه‌موان تێیدا نه‌ناسراون، بیرۆكه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ هاوبه‌شیكردنی بیرۆكه‌كان و پشتگیریكردنی ئه‌وانیتر و چونه‌ نێو كۆمه‌ڵی به‌یه‌ك به‌ستراو له‌سه‌ر بابه‌تانێك كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و لات گرنگن.

له‌م چوارچێوه‌یه‌ تیمی نه‌رمه‌واڵه‌كه‌ ده‌لێن، كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می كاره‌كه‌ پاراستنی به‌كارهێنه‌رانه‌، به‌جۆرێك ناوی به‌كارهێنه‌ران دانانرێت، به‌ڵكو له‌ڕێگای ئه‌و ڕه‌نگانه‌وه‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵی ده‌بژێرن، هه‌روه‌ها پێویستی به‌ ئیمێڵ نیه‌ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌نائارامی كرد یان هه‌ژماره‌كه‌ت تووشی هێرش هات ، ئه‌وا ده‌توانیت به‌ ئاسانی (پێناسی) خۆت بگۆڕیت.
دیارترین شتی ئه‌م تۆڕه‌ش یانه‌كانه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی بچوك بچوك ، كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیروه‌ و دیاری ده‌كرێن به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی و نیشانه‌كان كه‌ به‌كارهێنه‌ر به‌دوایان ده‌كه‌وێت. ئه‌م كۆمه‌ڵانه‌ش وه‌كو كۆمه‌ڵێكی پشتگیری هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن بۆ هاوبه‌شی كردنی بیرۆكه‌ له‌ژینگه‌یه‌كی بچوك له‌گه‌ڵ چاودێریكردن بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كان ، كه‌ له‌ لایه‌ن چاودێرێكی باوه‌ڕ پێكراو له‌ Trillه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێن.

بۆ داگرتن بۆ وه‌گه‌ڕخه‌ری ئای ئۆ ئێس: كرته‌ لێره‌ بكه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here