گوگڵ 145 نه‌رمه‌واڵه‌ی سڕیه‌وه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ ویندۆز - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/09

گوگڵ 145 نه‌رمه‌واڵه‌ی سڕیه‌وه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ ویندۆز

ئه‌وه‌نده‌ به‌س نیه‌ كه‌ گوگڵ چاودێری بازاڕی نه‌رمه‌واڵه‌ (گوگڵ پله‌)ی خۆی بكات له‌نه‌رمه‌واڵه‌ خراپه‌كانی ئه‌ندرۆید بۆ گه‌یشتن پێی ، به‌ڵكو پێویسته‌ گرنگی بدات به‌ نه‌رمه‌واڵه‌ خراپه‌كان له‌ویندۆز كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه‌ نێو بازاڕی نه‌رمه‌واڵه‌كانی ، بۆیه‌ كۆمپانیای گوگڵ هه‌ستا به‌ سڕینه‌وه‌ی 145 نه‌رمه‌واڵه‌ له‌ بازاڕی نه‌رمه‌واڵه‌كانی خۆی له‌به‌ر بوونی فایلی خراپ كه‌ دروستكرواه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانی ویندۆز.

كۆمپانیای Palo Alto Networks توانی ئه‌و نه‌رمه‌واڵانه‌ ئاشكرابكات كه‌ له‌ لایه‌ن گوگڵه‌وه‌ سڕابوونه‌وه‌ به‌هۆی بوونی هه‌ره‌شه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌كانی ویندۆز ، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌ناو بازاره‌كه‌دا هه‌بوون. 

لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌م نه‌رمه‌واڵانه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كیان نیه‌ له‌سه‌ر ئامێری ئه‌ندرۆیده‌كه‌ت كاتێك كه‌ دایده‌به‌زێنیت، شایه‌نی باسه‌ هه‌ندێك له‌و نه‌رمه‌واڵانه‌ زیاتر له‌ 1000 جار دابه‌زێنراون و هه‌ندێكیشیان چوار ئه‌ستێره‌یان وه‌رگرتووه‌ له‌ لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش واتا داڕێژه‌رانی ئه‌و نه‌رمه‌واڵانه‌ مه‌به‌ستیان زیان گه‌یاندن نه‌بووه‌ به‌ویندۆز له‌ڕێی نه‌رمه‌واڵه‌كانی ئه‌ندرۆیده‌وه‌. 
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانرا كه‌ هه‌موو نه‌رمه‌واڵه‌كان هه‌مان فایلی خراپیان تێدا نه‌بووه‌ ، ئه‌مه‌ش واتا داڕێژه‌رانی نه‌رمه‌واڵه‌كان زیاتر له‌ كۆمپیوته‌رێكیان به‌كارهێناوه‌ كه‌ فایلی خراپی تێدا بووه‌ (خۆیان نه‌یان زانیوه‌ كه‌ تێدایه‌) بۆ داڕشتنی نه‌رمه‌واڵه‌كان.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here