سۆنی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ به‌ بۆنه‌ی فرۆشتنی 500 ملیۆن دانه‌ له‌ PS4 - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/11

سۆنی ئاهه‌نگ ده‌گێڕێ به‌ بۆنه‌ی فرۆشتنی 500 ملیۆن دانه‌ له‌ PS4


فرۆشی ئامێری پله‌ی سته‌یشن گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی پێوانه‌یی كه‌ گه‌یشتۆته‌ نیو ملیار دانه‌ واته‌ 500 ملیۆن ، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوونی ئامێره‌كه‌ بوو له‌ ساڵی 1994 تا گه‌یشتن به‌ پله‌ی سته‌یشن 4 و 4 سلیم 4 پڕۆ.

به‌بۆنه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌وه‌ سۆنی ڕایگه‌یاند كه‌ وه‌شانێكی تایبه‌ت له‌م ئامێره‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ناوی PS4 Pro 500 Million Limited Edition كه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت له‌ 24ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ نرخی 500 دۆلار.

ئه‌م وه‌شانه‌ به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ڕه‌نگی شینه‌ و هێڵی زێڕی به‌ناودا هاتووه‌ به‌بیرگه‌ی 2 تێڕابایت (2000 گێگا)، بێگومان له‌ناو كارتۆنه‌كه‌ ده‌سك و كامێرای  له‌گه‌ڵه‌، بڵنگۆی بێ ته‌لیش به‌جیا ده‌فرۆشرێ.

له‌كۆتایی ته‌نها 50 هه‌زار دانه‌ له‌م وه‌شانه‌ ده‌فرۆشرێ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستته‌ ده‌بێ زوو بیكڕیت.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here