مۆبایله ناوازه‌كه‌ی سامسونگ كه ده‌مێكه چاوه‌ڕوه‌ڕێی هاتنین ئه‌ویش مۆبایلی گه‌لاكسی نۆت 9 یه، له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌نیویۆڕك له‌ولاتی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی به‌خه‌ڵك ناسێنرا. به دوو وه‌شان دێت كه یه‌كه‌میان 6 گێگابایت بۆ بیرگه‌ی كاتی و 128 گێگابایت بۆ بیرگه‌ی ناوه‌كی، وه‌شانی دووه‌میش 8 گێگابایت بۆ بیرگه‌ی كاتی و 512 گێگابایت بۆ بیرگه‌ی ناوه‌كی. هه‌ردوو جۆره‌كه‌ش شوێنی دوو سیمكارتیان هه‌یه و ده‌شتوانی هی دووه‌میان به بیرگه‌ی ده‌ره‌كی بگۆڕیت ده‌توانێت تا 512 گێگابایت بیرگه‌ی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر جێگیر بكه‌یت، واته مۆبایله‌كه‌ت بیرگه‌كه‌ی ده‌بێته 1000 گێگابایت. مۆبایله‌كه بڕوانامه‌ی بۆ پێوه‌ری IP68ی وه‌رگرتووه بۆ دژه ئاو و شێ. هه‌روه‌ها پشتگیری له بارگاویكردنه‌وه‌ی خێرا ده‌كات و ته‌كنه‌لۆژیای بارگاویكردنه‌وه‌ی بێ ته‌لیشی هه‌یه.
شێوه‌كه‌ی
ئه‌م مۆبایله به‌چه‌ند ڕه‌نگێك به‌رده‌سته له‌وانه شین و ڕه‌ش و مۆر و بڕۆنز. مۆبایله‌كه ته‌نكیه‌كه‌ی ته‌نها 8.8 ملمه و كێشه‌كه‌شی 201 گرامه ئه‌مه‌ش به‌هۆی گه‌وره‌یی پاتریه‌كه‌یه‌تی كه 4000 مللی.ئه‌مپێر\كاتژمێره ، ڕونماكه‌شی له 6.3 بۆ 6.4 ئینج گه‌وره‌تر كراوه ئه‌مه‌ش له‌رێی كه‌مكردنه‌وه‌ی چوارچیوه مۆبایله‌كه‌وه. دووریه‌كانیشی بریتین له 76.4 به 161.9
هه‌روه‌ها چینێكی شوشه‌یی بۆ زیادكردووه له‌جۆری گۆڕیلا گڵاس 5 له دیوی پێشه‌وه و دواوه‌ی مۆبایله‌كه ، له‌گه‌ڵ بوونی چوارچێوه‌یه‌كی كانزایی. پێشتر ڕه‌نگی كامێراكه ڕه‌ش بوو به‌ڵام ئێستا هه‌روه‌كو ڕه‌نگی مۆبایله‌كه ده‌بێت، كه به‌شێوه‌ی ئاسۆیی دانراوه و له‌ژێره‌وه‌شی په‌نجه‌مۆر له‌خۆ ده‌گرێت.
ڕوونما
ڕونماكه‌ی له‌جۆری Super AMOLED به‌ته‌كنه‌لۆژیای HDR و به‌ڕوونی Quad HD به‌قه‌باره‌ی 6.4 ئینج. هه‌ر تایبه‌تمه‌ندیه‌كت بوێ له‌م ڕوونمایه‌دا هه‌یه، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش فلته‌ری شین (Blue filter)ه كه ڕێگه ده‌دات خوێندنه‌وه بكه‌یت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بێ ئه‌وه‌ی چاوت ماندووبێت.
كاركردن
وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.1ی له‌سه‌ر جێگیركراوه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Exynos 9810 ، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك وڵات له‌وانه‌ش ئه‌مریكا یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری جۆری Snapdragon 845ی له‌سه‌ر جێگیر ده‌كرێت. هه‌روه‌ها كۆمپانیای سامسونگ هه‌ستاوه به پێشخستنی سیسته‌می ساردكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه به‌جۆرێك كاربۆنی تێدا به‌كارهاتووه له‌جیاتی سلیكۆن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رمیه‌كه زووتر لابچێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه لابردنی گه‌رمی له‌مۆبایله‌كه سێ هێنده‌ی زۆربه‌ی مۆبایله‌كانی تر خێراتربێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوور بێت له‌گه‌رم بوونی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر و باشتر كاركردنی.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش سامسونگ ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكردی تێدا به‌كارهێناوه بۆ ڕێكخستنی كاركردنی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر (پڕۆسێسه‌ر) به‌گوێره‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و یاریه‌ی كه له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌یكه‌یت.
دوو بڵنگۆی ستریۆی AKG بۆ داناوه كه زۆر به‌هێزه و ده‌نگێكی نایابت پێده‌به‌خشێت.
كامێرا
هه‌مان بیرۆكه‌ی كامێرای ئێس 9یه كه هی پشته‌وه‌ی دوانه‌یه به‌ڕوونی 12 مێگاپێكسڵ بۆ هه‌ر یه‌كێكیان به‌ده‌رچه‌ی 2.4\1.5 ته‌كنه‌لۆژیای جیگیركردنی وێنه‌یان له‌سه‌ر جێگیركراوه‌و به‌ڕوونی 4K تا 60 چوارچێوه\چركه ڤیدیۆ تۆمار ده‌كات ، هه‌روه‌ها ده‌توانی ڤیدیۆی هێواش (سلۆومۆوشن) بگریت به ڕوونی 720پی و به‌خێرایی 960 چوارچێوه له‌چركه‌یه‌كدا به‌ڵام به دوو ئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ی مۆبایله‌كانی ئێس 9 و 9 پڵه‌س. هه‌رچی كامێرای پێشه‌وه‌یه ئه‌وا 8 مێگاپێكسڵه به‌ده‌رچه‌ی 1.7 ده‌توانی به‌ڕوونی Quad HD ڤیدیۆ تۆماربكه‌یت.
سه‌باره‌ت به ڕووكاری نه‌رمه‌واڵای كامێراكه‌ی ئه‌وا هه‌مان ڕووكاری ئێس 9 پڵه‌سی ده‌بێت كه ڕێگه ده‌دات وێنه به‌باری جیاواز بگریت.
به‌ڵام شته نوێیه‌كه كه ئێس 9 پڵه‌سی نیه‌تی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆر گرنگی داوه به زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ڕێكخستنی كامێرا به‌گوێره‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی ده‌یگریت، كه 20 دیمه‌نی نوێی بۆ زیادكراوه. بۆ نمونه وێنه‌ی كێكێك یان گوڵێك ده‌گریت خۆی ڕوناكی و جوانیه‌كه‌ی ڕێكده‌خات، ده‌توانی ڕاسته‌وخۆ له ئینستگرام بڵاویبكه‌یته‌وه بێ ده‌ستكاری كردن. گۆڕانكاری زۆر له‌كامێرا كراوه به‌پێی قسه‌ی سامسونگ بێت ڕكابه‌رێكی زۆر به‌هێز ده‌بێت ئه‌مساڵ.
پێنووس
به‌هه‌مان ته‌كنه‌لۆژیای پێنووسی مۆبایلی Galaxy Note8 دێت. به‌ڵام شته نوێیه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌توانی ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ی له به‌شی ڕێكخستنه‌كانی مۆبایله‌كه ببینیت ، كه پشتگیری له بلوتوس ده‌كات. كاتێك بۆ ماوه‌ی 40 چركه بارگاوی ده‌كه‌یه‌وه ده‌توانی تا 30 خوله‌ك به‌كاریبهێنیت، ئه‌ویش له‌ڕێی دانای پێنووسه‌كه له‌شوێنی خۆی له‌مۆبایله‌كه. ده‌توانی بۆ ده‌ستكاریكردنی وێنه و ڤیدیۆ له پێكردن و ڕاگرتن به‌كاری بهێنیت. ڕه‌نگی پینووسه‌كه‌ش ڕه‌نگی وێنه‌ی سه‌ر ڕونماكه (Screen off memo) دیاری ده‌كات.
بۆ وێنه‌گرتنی سێڵفی زۆر گونجاوه پێویست ناكات دوو دڵ هه‌ر له‌دووره بێ ده‌ستكاری كردنی ڕونما به‌دهوگمه‌ی سه‌ر پێنوسه‌كه ده‌توانی وێنه بگریت.
له‌كاتی سه‌یركردنی ڤیدیۆی یوتیوب ده‌توانی ڤیدیۆ ڕابگریت و دووباره پێی بكه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها بۆ نه‌رمه‌واڵه‌كانی مایكرۆسۆفت ئۆفیسیش به‌سوده ده‌توانی له‌پاوه‌ڕپۆینت په‌ڕه‌كان بگۆڕیت به‌ئاسانی.
به‌گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بلوتوسی تێدایه ده‌توانی بۆ زۆربه‌ی شته‌كان وه‌ك كۆنتڕۆڵ به‌كاری بهێنیت، ته‌نانه‌ت كۆنفڕانسه‌كه‌ی خۆشیان به پێنوس كۆنتڕولی شته‌كانی سه‌ر ڕونما گه‌وره‌كه‌یان ده‌كرد.
سامسونگ دێكس Dex
ئه‌مه‌شیان به‌مدوایه سامسونگ دایهێنا كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانی مۆبایله‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ڕونمایه‌كی گه‌وره وه‌كو هی كۆمپیوته‌ر ببه‌ستی، تا ببێته كۆمپیوته‌رێكی ته‌واو زۆربه‌ی كاره‌كانی كۆمپیوته‌ری پێ ده‌كرێت. پێشتر پێویستیت به ئامێرێكی بچوك هه‌بوو تا مۆبایله‌كه‌تی له‌سه‌ر دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی به ڕونماكه‌ی ببه‌ستێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌لاكسی نۆت 9 پێویستیت به‌و ئامێره نیه ته‌نها له‌رێی وایه‌رێكه‌وه به ڕونمای گه‌وره ده‌به‌سترێته‌وه.
نرخ
بیرگه‌ی كاتی 6 گێگا له‌گةل بیرگه‌ی ناوه‌كی 128 گێگا 999 دۆلار
بیرگه‌ی كاتی 8 گێگا له‌گةل بیرگه‌ی ناوه‌كی 512 گێگا 1250 دۆلار
ده‌توانیت پێشوه‌خته داوای بكه‌یت له‌م به‌سته‌ره: كرته لێره بكه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق