9 ڕێكخستن بگۆڕه‌ له‌كاتی كڕینی گه‌لاكسی نۆت 9 - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/28

9 ڕێكخستن بگۆڕه‌ له‌كاتی كڕینی گه‌لاكسی نۆت 9


ماوه‌یه‌كه‌ گه‌لاكسی نۆت 9 به‌ده‌ست به‌كارهێنه‌ران گه‌یشتووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆبایله‌ت كڕیوه‌ یان به‌نیازی بیكڕیت، ئه‌وا ئامۆژگاریت ده‌كه‌م ده‌ستكاری ئه‌و ڕێكخستنانه‌ بكه‌یت: 

1- دوگمه‌كانی گواستنه‌وه‌
ئه‌گه‌ر تازه‌ی له‌مۆبایله‌كانی سامسونگ ئه‌وا دوگمه‌ی (گه‌ڕانه‌وه‌) ده‌كه‌وێته‌ لای ڕاست و دوگمه‌ی (به‌مدواییه‌) ده‌كه‌وێته‌ لای چه‌پ كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مۆبایله‌كانی تری ئه‌ندرۆیده‌، بۆیه‌ ده‌توانی بیگۆڕیت به‌ چوونه‌ سه‌ر (اعدادت - Setting) > (الشاشة - Display) > (شریط التنقل - Navigation Bar).


2- كردنه‌وه‌ی كامێرا
بۆ چه‌ندین ساڵه‌ سامسونگ به‌ دووجار داگرتنی دوگمه‌ی كوژانه‌وه‌ كامێرا ده‌بێته‌وه‌،  بۆ دڵنیابوون له‌چالاكی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ بچۆ سه‌ر (اعدادت - Setting) > پاشان بڕۆ خواره‌وه‌ تا (التشغیل السریع - Quick Play) له‌وی ده‌توانی ده‌ستكاری بكه‌یت.


3- چوارچێوه‌ی ئایكۆنه‌كان:
له‌ڕێكخستنه‌ جوانكاریه‌كان كه‌ باشتره‌ بیگۆڕیت ئه‌ویش شێوه‌ی ئایكۆنه‌كانه‌ بچۆ سه‌ر (اعدادت - Setting) > (الشاشة - Display).


4- ڕوونی ڕونما
مۆبایلی نۆت 9 باشترین تایبه‌تمه‌ندی ڕونمای هه‌یه‌ له‌جیهان تا ئێستا، به‌ڵام ڕوونی ته‌واو ڕێژه‌ی پاتری زووتر دێنێته‌ خواره‌وه‌، هه‌ندێك كاتیش پێویستیت به‌هه‌موو ڕوونی ڕونماكه‌ هه‌یه‌، له‌هه‌ردوو باردا بچۆره‌ سه‌ر به‌شی (اعدادت - Setting) > (الشاشة - Display) له‌ڕوونی ڕونما بگه‌ڕێ و ده‌ستكاری بكه‌.


5- ئه‌مباركردنی وێنه‌ و ڤیدیۆ:
ئه‌گه‌ر بیرگه‌ی ده‌ره‌كی به‌كاردێنیت ئه‌وا دڵنیا به‌ له‌وه‌ی كه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆكانت له‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ تۆ ده‌ته‌وێت، ده‌توانی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگریت له‌ نه‌رمه‌واڵه‌ی كامێرا بچۆ سه‌ر به‌شی ڕێكخستن له‌وێش به‌شی ئه‌مباركردن ببینه‌وه‌ بیكه‌ بیرگه‌ی ناوه‌كی یان بیرگه‌ی ده‌ره‌كی.


6- ڕووناكی چوارچێوه‌كان
چالاككردنی ڕووناكی چواچێوه‌كان، وا ده‌كات ڕووناكی پیبێت له‌كاتی دانانی مۆبایل له‌سه‌ر پیشه‌وه‌ی داده‌نێی بۆ سه‌رنج ڕاكێشان، به‌هۆی ڕونما چه‌ماوه‌كه‌ی ده‌توانی ڕوناكیه‌كه‌ ببینی، بچۆ سه‌ر به‌شی (اعدادت - Setting) > (الشاشة - Display) > (الحواف المضیئة - Edge Lighting).

7- هه‌ستیاری به‌ركه‌وتن(له‌مس)
ئاساییه‌ پارێزه‌ری ڕونما بۆ مۆبایله‌كه‌ت دابنێی، به‌ڵام لایه‌نێكی خراپی ئه‌وه‌یه‌ هه‌ستیاری به‌ركه‌وتن كه‌م ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش بچۆره‌ به‌شی (اعدادت - Setting) > (خیارات متقدمة - Advanced Features) > (حساسیة اللمس - Touch Sensitivity) ئه‌گه‌ر كێشه‌ت بۆ دروست بوو له‌كاتی دانانی پارێزه‌ری ڕونما.

8- ئاڕاسته‌كانی شوێنی په‌نجه‌مۆر

له‌جیاتی په‌نجه‌ نان به‌ ڕونما له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ بۆ بینینی به‌ش ئاگاداركردنه‌وه‌كان، ده‌توانی ده‌ست له‌شوێنی په‌نجه‌مۆر بنێی له‌سه‌روه‌ بۆ خواره‌وه‌ هه‌مان شتت بۆ ده‌كات به‌ئاسانیش، بۆ ئه‌مه‌ش بچۆره‌ سه‌ر به‌شی (اعدادت - Setting) > (خیارات متقدمة - Advanced Features)، هه‌روه‌ها ده‌توانی بۆ به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاری سامسونگ په‌ی به‌كاری بهێنیت.

9- به‌ركه‌وتنی نامه‌به‌ست
كاتێك مۆبایله‌كه‌ له‌ناو گیرفانت دایه‌ توشی په‌یوه‌ندی كردنی هه‌ڵه‌ نه‌بیت بی ویستی خۆت، ده‌توانی تایبه‌تمه‌ندی (حجب لمسات العرضیة) چالاك بكیه‌ت به‌چوون بۆ به‌شی (اعدادت - Setting) > (الشاشة - Display).

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here