هه‌روه‌كو كاری خۆی هواوه‌ی زنجیره‌ی مۆبایله‌كانی لایت به‌بێ ده‌نگی ئاشكرا ده‌كات و بێ ڕێكلام و پێشینه، ئه‌مجاره‌ش دووباره وایكرده‌وه ئه‌مڕۆ مۆبایلی Mate 20 لايتی به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌یه‌كێك له‌بازاڕه ئه‌لیكتڕۆنیه‌كانی پۆله‌ندا كڕینی پێشوه‌ختی كرده‌وه و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی مۆبایله‌كه ئاشكرابوون.
وه‌شانی لایت له Mate 20 به‌ڕوونمایه‌كی 6.3 ئینج دێت به‌ڕوونی 1080 پێكسڵ له‌گه‌ڵ به‌شی زیاده‌ی سه‌ره‌وه‌ی ڕونما (Notch) و یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری كیرین 710، له‌گه‌ڵ 4 گێگابایت بۆ بیرگه‌ی كاتی، 64 گێگابایت بۆ بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی ده‌ره‌كی، كامێرای دواوه‌ی دوانه‌یه به‌ڕوونی 20/2 مێگاپێكسڵ كه هاوێنه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی پشتگیری جێگیركردنی ڤیدیۆ ده‌كات ، كامێرای پێشه‌وه‌شی دوانه‌یه به‌ڕوونی 24/2 مێگاپێكسڵ كه هاوێنه‌ی دووه‌می پشتگیری دووربینی ده‌كات، هه‌موو كامێراكانیش به زیره‌كی ده‌ستكرد كارده‌كه‌ن.
نرخی پێشوه‌خته‌شی ده‌گاته 435 دۆلار، دیاری له‌گه‌ڵ دایه كه ته‌رازوویه‌كی هواوه‌یه، له‌هه‌فته‌ی داهاتووش ده‌ست به‌ناردنی ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش واتا هه‌موو شتێكی زنجیره‌ی Mate 20 له‌میانه‌ی پێشانگای IFA ده‌بێت له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌م هه‌فته‌یه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هواوه‌ی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری كيرين 980 ئاشكرا بكات، كه یه‌كه‌م یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت به‌ته‌كنه‌لۆژیای 7 نانۆمه‌تر دروست بكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق