ڕیكلام كردن له‌فه‌یسبوك زۆر فراوان بووه پێشتر ئێمه‌ی كورد گرنگیمان پێنه‌ده‌دا به‌هۆی دووریمان له‌شته‌كان و نه‌ڕه‌خسانی هێنانه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات. به‌ڵام ئێستا ئه‌مه گۆڕاوه و خه‌ڵكی لێره داوای به‌رهه‌می ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن و بۆیان دێته‌وه كوردستان زۆر به‌ئاسانی، بۆیه بوونی به‌رهه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت واتا بوونی بازاڕێكی به‌رفراوان بۆ به‌رهه‌مه‌كان. بۆ زاغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌میش پێویستیت به‌وه‌یه خه‌ڵكێكی زۆر به‌رهه‌مه‌كانت ببینن تا بتوانن بڕیاری كڕینی بده‌ن، ڕێكلامیش یه‌كێكه له‌هۆكاره گرنگه‌كانی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاریه‌كان، بۆیه زۆربه‌ی كۆمپانیا و خاوه‌ن كار و به‌رهه‌مه‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ڕێكلام. فه‌یسبوكیش باشترین شوێنه بۆ ڕێكلام كردن ئه‌ویش له‌ڕێی سپۆنسه‌ری لاپه‌ڕه (په‌یج)وه ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه لێره باسی بكه‌م خراپ به‌كارهێنانی سپۆنسه‌ره بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك، زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێیان وایه ئه‌و ڕێكلامانه‌ی ده‌یانبینین ڕاستین و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه، چونكه ڕێكلامه‌كان به‌پاره ده‌كرێن و ناشكرێت كه‌سێك پاره سه‌رف بكات له‌ڕێكلامێك كه درۆ بێت چ قازانجێك ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه چونكه به‌پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌توانی ڕێكلامێكی به‌سپۆنسه‌ر بكه‌یت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك كه ده‌ته‌وێت و خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌یبینن بێگومان هه‌ندێكیشیان ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌كه‌وه.
چه‌ندین جار له‌هه‌ژماری خۆم له‌فه‌یسبوك باسی ئه‌و شته‌م كردووه و به به‌ڵگه‌وه‌ش ڕوونم كردۆته‌وه، ئه‌مجاره‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی نوێم له‌به‌ر ده‌سته كه ڕێكلامێك بوو بۆ ڕاگری لاپ‌تۆپ، كه ڤیدیۆ و ماڵپه‌ر و كه‌ناڵی یوتیوبیشی دانابوو.
سه‌ره‌تا چۆن بزانین كه ڕێكلامێك ڕاستی نیه و فڕوفێڵه، ئه‌مه زۆر ئاسانه چه‌ند خاڵێك هه‌یه لێیان دڵنیابه‌ره‌وه به‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
یه‌كه‌م
سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌كه بكه بزانه لایكی زۆره یان نا ، ئه‌مه زۆر گرنگه چونكه كۆمپانیا یا شوێنی به‌ناوبانگ ده‌بێت لایكی زۆربێت به‌ده‌یه‌ها هه‌زار به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه واتا هه‌زار و دوو هه‌زار لایك هه‌ر هیچ نیه، ئه‌گه‌ر بینیت لایكی كه‌مه یان هه‌ر تازه لاپه‌ڕه‌كه‌ی دایناوه وه‌كو وێنه‌كه‌ی خواره‌وه ، ئه‌وه هیچ گومانت نه‌بێت ڕاستی نیه‌و وریا به هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مه‌كه و زانیاری خۆتی پێمه‌ده له‌ناو و ناونیشان و ئیمێڵ و تا كۆتایی.
دووه‌م
ئه‌گه‌ر لایكی زۆر بوو ده‌توانی ئه‌و لینكه‌ی داویه‌تی بیكه‌یته‌وه و بچیته ما‌و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی له‌وێش شتی ترت بۆ ڕوونده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر گومانیشت هه‌بوو نه‌تویست لینكه‌كی بكه‌یته‌وه لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوكه‌كه‌ی تازه بوو ئه‌وا له‌ڕێ گوگڵه‌وه به‌دوای ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بگه‌ڕێ.
له‌وێش سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌كه بكه دیاره ئه‌گه‌ر دیزاین و شته‌كانی گونجاو و ڕێك نه‌بوون جێی گومانه خۆتی لێ بپارێزه، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی من ڕه‌نگه‌كانی زۆر ناشیرین بوون كه به‌كاری هێنابوو، هه‌روه‌ها سه‌یرم كرد 10 دانه ماوه له‌و به‌رهه‌مه ته‌نها 20 خوله‌كیش كات ماوه‌و نامێنێ ! منیش وتم ئینجا ئه‌وه كاتی بۆ چیه؟ پاش كاتژمێرێك دووباره كردمه‌وه بینیم 15 خوله‌ك ماوه !!!
دیسان بۆم ده‌ركه‌وت ته‌نها سه‌رنج ڕاكێشانه، خاڵێكی تریش له‌ژێره‌وه كۆمێنتی خه‌ڵك هه‌بوو له‌ته‌نیشتی نووسرابوو ( Verified ) واته دووپات كراوه‌ته‌وه و به‌رهه‌مه‌كه‌یان كڕیوه، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه بۆ چاو به‌ستنی خه‌ڵكه تا متمانه‌یان بۆ دروست بێت كه بێگومان ئه‌وانیش دروست كرا‌و بوون و ڕاست نه‌بوون بۆ خۆیان نووسیبویان نه‌ك كڕیار، چونكه ماڵپه‌ڕی خۆیانه ئاسانه كۆمێنت نووسین.
سێیه‌م
كه‌نالێ یوتیوب یان هه‌ر هه‌ژمارێكی تر كه بتوانی زانیاری لێوه به‌ده‌ست بێنی، ئه‌وه‌یان ڤیدیۆی ناو ڕێكلامه‌كه هه‌ر هی فه‌یسبوك بوو به‌ڵام كه چوومه ناو ماڵپه‌ر له‌وێ هه‌مان ڤیدیۆی دانابوو به‌ڵام هی یوتیوب بوو، لینكی ڤیدیۆكه‌م كرده‌وه چوومه ناو كه‌ناڵه‌كه‌یان بینیم یه‌كه‌م كه‌سم سه‌یری ڤیدیۆیه‌كه ده‌كه‌م ! له‌وێنه‌كه دیاره دوو بینه‌ره ئه‌وه هه‌ر خۆم دووجار سه‌یرم كردووه
كه‌ناڵه‌كه‌شی هیچ به‌شداربوویه‌كی (سه‌بسكرایب) نیه، دیسانه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت ڕاستی نیه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له‌ناو فه‌یسبوكی دانابوو بینه‌ری زۆر هه‌بوو به ده‌یه‌ها هه‌زار بوو، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك ڕێكلامه‌كه‌ی بۆ بچێت ڤیدیۆكه‌ش ده‌بینێت، هیچ له متمانه‌ی زیاد ناكات.
هه‌موو كاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه پاره‌ت لێ بسێنن، چونكه له‌كاتی كڕینی به‌رهه‌مه‌كه بڕی 60 دۆلارده‌ده‌یت به‌ئه‌وان له‌ڕێی ماسته‌ر و فیزا كارده‌وه كه هیچ به ده‌ست ناهێنیت له‌به‌رامبه‌ریدا یان شتێكی بێ به‌هات بۆ ده‌نێرن.
ئه‌مانه‌ش به‌سته‌ره‌كانی ئه‌و كۆمپانیا وه‌همیه‌ن:
لاپه‌ڕه‌كه‌یان له‌فه‌یسبوك: لێره كرته بكه
هه‌موو كاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه پاره‌ت لێ بسێنن، چونكه له‌كاتی كڕینی به‌رهه‌مه‌كه بڕی 60 دۆلارده‌ده‌یت به‌ئه‌وان له‌ڕێی ماسته‌ر و فیزا كارده‌وه كه هیچ به ده‌ست ناهێنیت له‌به‌رامبه‌ریدا یان شتێكی بێ به‌هات بۆ ده‌نێرن.
ئه‌مانه‌ش به‌سته‌ره‌كانی ئه‌و كۆمپانیا وه‌همیه‌ن:
لاپه‌ڕه‌كه‌یان له‌فه‌یسبوك: لێره كرته بكه
ئه‌وه به‌كورتی سه‌رنجه‌كانم بون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیوادارم سوودێكم به‌ئێوه گه‌یاندبێت و ئامانجی خۆی پێكابێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق