له‌پێشانگای IFA 2018 كه ئێستا له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاپتۆپی Acer Swift 3 لادا، كه بۆ هه‌وادارانی لاپتۆپی بچوك دروستكراوه.
یه‌كێكیان قه‌باره‌ی ڕونماكه‌ی 13 ئینجه و وه‌شانه‌كه‌ی تریش 14 ئینجه. شایه‌نی باسه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه دروستكرتوه كه پشت به ئینته‌رنێتی گه‌ڕۆك ده‌به‌ستن چونكه پشتگیری له‌نه‌وه‌ی چواره‌م 4G LTEی ده‌كات.
جگه له‌مه‌ش ، ده‌توانی به یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئیتێڵ به‌ده‌ستی بهێنیت ، تا 8 گێگا له‌بیرگه‌ی كاتی (ڕام) ، له‌گه‌ڵ بیرگه‌ی ناوه‌كی له‌جۆری NVMe PCIe SSD و به‌توانای 512GB . له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كارتی ڕونمای ده‌ره‌كی له‌جۆری Nvidia GeForce MX150.
سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌شی ئه‌وا لاپتۆپی Acer Swift 3 كه‌له 800 دۆلار ده‌ست پێده‌كات ، له‌مانگی 10 به‌رده‌ست ده‌بێت. وه‌شانی 14 ئینجه‌كه‌ش دواتر به‌رده‌ست ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق