ئه‌گه‌ر له‌مڕۆژانه مۆبایلی گه‌لاكسی نۆت9 كڕیوه یان هه‌ر مۆبایلێكی تری سامسونگ ، پاشان هه‌ڵسایت به‌گۆڕینی هه‌ندێك له‌ڕێكخستنه‌كان كه له چه‌ند بابه‌تی ڕابردوو باسمان كرد، له‌وانه‌یه خه‌مێكی ترت مابێت ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی فایله‌كانته له مۆبایله كۆنه‌كه‌ته‌وه بۆ مۆبایله نوێیه‌كه‌ت، بۆیه سامسونگ ڕێگایه‌كی ئاسانی داناوه بۆ ئه‌م كاره.
سامسونگ نه‌رمه‌واڵه‌یه‌كی هه‌یه به‌ناوی (Smart Switch) كه چه‌ند ساڵیكه به‌رده‌سته بۆ ئاسانكردن و خێراكردنی كرداری گواستنه‌وه‌ی فایله‌كانت له‌نێوان ئامێره‌كانی سامسونگ خۆی و ئامێره‌كانی تری ئه‌ندرۆید ته‌نانه‌ت ئایفۆنیش، به‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه ده‌توانی كاره‌كه ئه‌نجام بده‌یت:
1) به‌كارهێنانی كێبڵی USB و نه‌رمه‌واڵه‌ی Smart Switch بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئامێره‌كه.
2) كاتێك پرسیاری نه‌رمه‌واڵه‌ت لێ ده‌كات له مۆبایلی نۆت 9 یان هه‌ر مۆبایلێكی تر كه تازه كڕیوته، ئه‌وا نه‌رمه‌واڵه‌ی Smart Switch هه‌ڵبژێره.
3) پرسیاری ئه‌وه‌ت لێ ده‌كات ڕازی به‌مه‌رجه‌كانی ئێمه تۆش ڕه‌زامه‌ندی بده‌و به‌رده‌وام به.
4) له‌په‌نجه‌ره‌ی داهاتوو كرته له‌سه‌ر وه‌رگرتن (استلام - Recieve) بكه.
5) له‌ئامێره كۆنه‌كه ڕێگه بده به مۆبایله نوێیه‌كه‌ت كه ده‌ستی بگات به فایله‌كان، واته ڕه‌زامه‌ندی بده بتوانی فایله‌كانی ناو مۆایله كۆنه‌كه بگواسترێته‌وه بۆ مۆبایله نوێیه‌كه.
6) ئه‌و فایلانه هه‌ڵبژێره كه ده‌ته‌وێ بیانگوازیته‌وه، پاشان چاوه‌ڕێ بكه تا ته‌واو ده‌بێت.اختر من بين الملفات التي تريد نقلها، ثم استرخ حتى تتم العلملية.
7) پاش كۆتایی هاتن ده‌توانی نه‌رمه‌واڵه‌كه دابخه‌یت و كاره‌كه‌ت به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق