له‌كۆتاییدا پاش هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه سۆنی مۆبایلی Xperia XZ3 له پێشانگای IFA له ئه‌ڵمانیا ئاشكركرد. هه‌روه‌كو چاوه‌ڕوان ده‌كرا سۆنی ڕونمایه‌كی OLEDی هه‌ردوو ته‌نیشت چه‌ماوه‌ی به‌قه‌باره‌ی 6 ئینج و به‌ڕوونی +Quad HD بۆ مۆبایله‌كه داناوه كه توانای پیشاندانی ته‌كنه‌لۆژیای HDRی هه‌یه بۆ ڤیدیۆ، به چینی پارێزه‌ری Gorilla Glass 5 ڕووپۆكراوه.
هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی IP68ی وه‌رگرتووه كه وا ده‌كات دژه ئاو و تۆز بێت، دووریه‌كانی بریتین له 158 × 73 × 9.9 مللی مه‌تر و كێشه‌كه‌شی 193 گرامه. جگه له‌پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه، سۆنی پشته‌وه‌شی به ڕووپۆشی Gorilla Glass 5 داپۆشیوه، له‌كاتێك مادده‌ی ئه‌له‌منیۆمی بۆ ته‌نیشته‌كانی مۆبایله‌كه زیادكردووه بۆ زیاتر به‌هێزبوونی مۆبایله‌كه.
هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری سناپدڕاگۆنی هه‌شت ناوكی له‌جۆری Snapdragon 845ی بۆ داناوه بۆ زانیاری كۆتا وه‌شانی سناپدڕاگۆن نیه، بیرگه‌ی كاتی 4GB، بیرگه‌ی ناوه‌كی 64GB ده‌توانی زیادی بكه‌یت له‌ڕێگه‌ی MicroSD.
سه‌باره‌ت بهكامێراش ئه‌وا هه‌سته‌وه‌ری Motion Eye له‌خۆ ده‌گرێت به توانای 19 مێگاپێكسڵ له‌گه‌ڵ ده‌رچه‌ی هاوێنه‌ی 2.0 كه فۆكسی خودكارهكهی به لێزه‌ر و بیرگه‌یه‌كی كاتی پشتیوانی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كان زۆر جوانتر تۆمار بكات، به‌تایبه‌تیش ڤیدیۆی خاو (سلۆمۆشن) به‌ڕوونی 1080p به‌ڕێژه‌ی 960 چوارچێوه له‌چركه‌یه‌كدا تۆماربكات. هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كه‌یت توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی به ڕوونی 4K HDR هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌كامێرای پێشه‌وه‌ش ئه‌وا تواناكه‌ی 13 مێگاپێكسڵه به‌ده‌رچه‌ی 1.9.
پاتری مۆبایله‌كه 3300mAhه، پشتگیری ته‌كنه‌لۆژیاكانی NFC و بلوتوس 5.0 ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌سته‌وه‌ری په‌نجه‌مۆری له‌پشته‌وه‌یه.
مۆبایلی Xperia XZ3ی نوێ وه‌شانی ئه‌ندرۆید Android 9 Pieی له‌سه‌ر جێگیر كراوه، سیسته‌می ئاڕاسته‌كانی ده‌ست (Side Sense) ده‌ناسێته‌وه كه له ته‌نیشته‌كانی ڕونما ده‌یكه‌یت.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه مۆبایلی Xperia XZ3 له‌كۆتایی ئه‌م مانگه بكه‌وێته بازاڕه‌وه. هه‌روه‌ها مۆبایله‌كانی پێشووتریش به ته‌نیشتیه‌وه ده‌فرۆشرێن ئه‌وانیش Xperia XZ2 و Xperia XZ2 Compact و Xperia XZ2 Premium.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق