كۆمپانیای گوگڵ وه‌شانی Android P ئاشكراكرد چه‌ند مانگێك پێش ئێستا. له‌وكاته‌وه‌ش كۆمپانیا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نه‌رمه‌واڵه‌داڕێژه‌ر و به‌كارهێنه‌ر كه خاوه‌نی مۆبایلی دیاریكراون به‌رده‌وام بوون له‌تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌شانه‌كه. ئێستاش چاوه‌ڕوانی كۆتایی هات ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی ئامێری گونجاویان هه‌یه ده‌توانن به‌ده‌ستی بهێنن، چونكه گوگڵ به‌فه‌رمی وه‌شانی ئه‌ندرۆید پی Android Pie 9 ڕاگه‌یاند.
ئه‌م وه‌شانه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه كه پشتگیری كراوه به ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد وه‌كو Adaptive Battery و Adaptice Brightness. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش هه‌ڵده‌ستێ به‌ناسینه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌كارهێنه‌ر، پاشان به‌گوێره‌ی ئه‌مه ناسینه‌وه‌یه خودكارانه مۆبایله‌كه‌ی بۆ ڕێك ده‌خات.
سه‌باره‌ت به تایبه‌ته‌مه‌ندی App Actions، ئه‌ویش كاری پێشبینی كردنی كاری داهاتووه كه به‌كارهێنه‌ر ده‌یه‌وێت بیكات و ئه‌ویش بۆی دێنێته سه‌ر ڕونما. هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تر به‌ناوی Slices ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجار له‌كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی خۆی بۆ نه‌رمه‌واڵه داڕێژه‌ران Google I/O 2018 ئاشكرای كرد، ئه‌ویش زانیاری پێویست له‌سه‌ر نه‌رمه‌واڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.
وه‌گه‌ڕخه‌ری Android 9 Pieی نوێ سیسته‌مێكی نوێی هه‌یه بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌ڕێی یه‌ك دوگمه‌وه، به‌مه‌ش ده‌یه‌وێ پڕۆسه‌ی ئاڵ‌وگۆڕكردن ئاسان بكات له‌سه‌ر ئامێره‌كان. وه به ده‌ستنان به‌ڕونما بۆ سه‌ره‌وه ئه‌وا ڕونمای Overviewت به‌شێوازێكی نوێ ده‌ست ده‌كه‌وێت كه ئه‌ویش نه‌رمه‌واڵه به‌كارهاتوه‌كان نیشان ده‌دات.
تایبه‌تمه‌ندی ژماره‌یی ” Digital Wellbeing ” كه یه‌كمجار بۆ ئامێره‌كانی Google Pixel به‌رده‌ست ده‌بێت. له‌كاتێكی تری ئه‌مساڵیش بۆ ئامێره‌كانی Android One و ئامێره‌كانی تر به‌رده‌ست ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق