هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی دیار هه‌یه بۆ ئیشپێكردنی وه‌گه‌ڕخه‌ری ChromeOS كه له وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانی تری وه‌ك Windows و MacOS نیه ، وه‌گه‌ڕخه‌ری تایبه‌ت به گوگڵ به وه‌گه‌ڕخه‌رێكی كێش كه‌م داده‌نرێت ئه‌مه‌ش واتا ته‌مه‌نی پاتری كۆمپیوته‌ره‌كانی Chromebook زۆر زیاد ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، هه‌ندێك كات پێویستیت به وه‌گه‌ڕخه‌ری Windows ده‌بێت ، هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ش بۆ داهاتووی نزیكه، پێده‌چێت وه‌گه‌ڕخه‌ری ChromeOS ڕێگه به به‌كارهێنه‌ران بدات بچنه ناو سیسته‌مێكی دوانی له‌كاتی ئیشپێكردنی كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ وه‌گه‌ڕخه‌ری Windows 10. ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕاپۆرتێكی گه‌شه‌پێده‌رانی XDA Developers كه ئاشكرایان كردووه گوگڵ كار له‌سه‌ر ئامرازی ” Campfire ” ده‌كات له‌پێناو كۆمپیوته‌ره‌كانی Chromebook كه هه‌مان كاری ئامرازی Boot Camp ده‌كات له‌كۆمپیوته‌ره‌كانی MacOS. واتا ده‌توانن له‌سه‌ره‌تای كاركردنی ئامێره‌كه‌یان به‌ئاره‌زووی خۆیان له‌نێوان هه‌ردوو وه‌گه‌ڕخه‌ری ویندۆز و كڕۆم ئۆئێس یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرن.
هێشتاش دیار نیه كه كه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه زیاد ده‌كرێت. له‌وانه‌شه له‌یه‌كێك له بۆنه‌كانی ئاشكراكردنی ئامێركانی Google Pixel 3 و Google Pixel 3 XL بێت، یان له‌بۆنه‌ی ئاشكراكردنی ئامێری تری وه‌كو Google Pixel Watch و لاپتۆپی Google PixelBook 2.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق