كۆمپانیای ئینتێڵ هه‌ستا به‌ڕاگه‌یاندنی جۆرێك له بیرگه كه پێی ده‌ڵێن (SSD) كه باشترینن له‌دونیا. چه‌ند ساڵێكه ئه‌م جۆره به‌رده‌سته له‌بازاڕ، ئه‌م دیزاینه تازه‌یه‌ی ئینتێڵ به‌ته‌نها دیزاینێكی نوێ نیه، به‌ڵكو ده‌كرێت قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره له داتا و زانیاری له‌پارچه‌یه‌كی درێژی شێوه ڕاسته هه‌ڵبگریت كه قه‌باره‌كه‌ی 12 ئینجه. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مه له‌جۆری خۆی قه‌باره‌كه‌شی 32 هه‌زار گێگایه.
ئه‌م بیرگه‌یه به‌ته‌كنه‌لۆژیای 3D NANDی سه‌ر به‌كۆمپانیا دروستكراوه. وه دیزاینه‌كه‌شی بۆ بیرگه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئینتێڵه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار پار ساڵ ئاشكرا كرا. به‌جۆرێك بنیاتنراوه كه زۆرترین داتا له‌خۆبگرێت له‌گه‌ڵ گرێنتی گه‌رم نه‌بوونی. ئه‌م دیزاینه تایبه‌ته به سێرڤه‌ره‌كان بۆ زانیاریش سێرڤه‌ره‌كان زۆر به‌زووی بیرگه‌كانی جۆری HDD لاده‌به‌ن كه سیسته‌مێكی ساردكردنه‌وه‌ی گرانبه‌های پێویسته بۆ باش كاركردنی، بۆیه كۆمپانیای ئینتێڵ ده‌یه‌وێ سوود له‌مه ببینێت.
ئه‌م جۆری بیرگه‌یه ده‌توانرێ له‌ته‌نهنیشت یه‌كتر دابنرێ له سه‌نته‌ری زانیاریه‌كان. به‌راورد به جۆری HDDی ئاسایی ئه‌وا جۆری SSD پێویستی به‌نیو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وا گۆڕكێ ده‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له‌ساردیه‌كه‌ی، وه یه‌ك له‌سه‌ر سێی شوێنیشی پێویسته كاتێك به‌راورد ده‌كرێت له‌گه‌ڵ جۆری HDD.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق