دوێنێ كۆمپانیای Oppo مۆبایله تازه‌كه‌ی به‌ناوی R17 ڕاگه‌یاند كه چه‌ند مانگێك بوو باسیده‌كرد. پێده‌چێت هه‌مان هێزی مۆبایلی Find X و گه‌لاكسی نۆت 9ی هه‌بێت ، چونكه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری نوێی Snapdragon 670ی له‌سه‌ر جێگیركراوه كه‌زۆر خێرا و چالاكه به ته‌كنه‌لۆژیای 10 نانۆمه‌تر دروستكراوه، له‌گه‌ڵ هه‌شت ناوك و یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Kryo 360 و یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری گرافیك Adreno 615، هه‌روه‌ها مۆدێمی Snapdragon X12 LTE و بزوێنه‌ری زیره‌كی ده‌ستكردی فره ناوكی.
به‌كورتیه‌كه‌ی، مۆبایلی Oppo R17 ڕێگه‌ت ده‌دات كه یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر خێرا بكه‌یت به‌جۆرێك شانله‌شانی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان بدات له‌هه‌مان كاتدا به‌نرخێكی كه‌متر.
به‌ڵام به‌داخه‌وه نرخه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، هه‌رچه‌نده له 18 ئه‌م مانگه له‌چین ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
مۆبایله‌كه به‌شێكی زیادی له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕونماكه‌ی هه‌یه كه وه‌كو دڵۆپه ئاوێكه، به‌گوێره‌ی وته‌ی ماڵپه‌ڕێكی چینیش بێت ڕێژه‌ی ڕونماكه‌ی ده‌گاته 91.5%.
مۆبایله‌كه چینی شوشه‌یی Gorilla Glass 6 له‌سه‌ر ده‌بێت، كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له گه‌لاكسی نۆت 9دا هه‌یه ، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی ڕونماكه‌ی 6.4 له‌جۆری ئه‌مۆلید فول ئێجدی پڵه‌س ده‌بێت. هه‌سته‌وه‌ری په‌نجه‌مۆریشی له‌گه‌ڵ ڕونماكه‌ی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ كامێرایه‌كی دوانه‌یی له‌پشته‌وه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 16 مێگاپێكسڵ و كامێرایه‌كی سێلفی 25 مێگاپێكسڵ به‌ده‌رچه‌ی 2.0، كه به‌ته‌واوی پشت ڕاست نه‌كراوه‌نه‌ته‌وه.
بیرگه‌ی كاتی 8 گێگایه و بیرگه‌ی ناوه‌كیشی 128 گێگا ده‌بێت. پاتریه‌كه‌شی 3500 مللی.ئه‌مپێر\كاتژمێره و پشتگیری لهبارگاویكردنهوهی خێرا ده‌كات به ته‌كنه‌لۆژیای VOOC Flash Charge.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق