سامسونگ هه‌موو كات دره‌نگ نوێبونه‌وه‌كان بۆ مۆبایله‌كانی ده‌نێرێت، ئه‌مه‌ش به‌كارهێنه‌ران تووشی بێ ئومێدی ده‌كات. ئێمه چاوه‌ڕێی وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ده‌كه‌ین هێشتا، كه‌چی وه‌شانی نوێتریش ده‌رچووه له‌لایه‌ن گوگڵه‌وه به‌ناوی ئه‌ندرۆید پی 9 ، كه كۆمپانیاكان خه‌ریكی ناردنی ئه‌و وه‌شانه‌ن كه‌چی سامسونگ ده‌ڵێی نووستووه و ئاگای له‌دونیا نیه.
به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه كه‌چی هه‌ر ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین بۆ زۆربه‌ی شته‌كان هه‌ر چاوه‌ڕوانی! ده‌بێ كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه شتێكی وا بكه‌ن ئێمه لێیان ڕازی بین، به‌ڕاستی جگه له‌بێزاركردن نازانن هیچیترمان پێ ببه‌خشن.
هه‌ر چۆنێك بێت دڵمان پڕه با لێی گه‌ڕێین باشتره ، ئێستا با باسی ئه‌و ئامێرانه بكه‌ین كه سامسونگ به‌نیازه له‌داهاتوو وه‌شانی ئۆریۆیان بۆ بنێرێت به‌پێی ئه‌م خشته‌یه:
Device | Expected Android 8 update |
---|---|
Galaxy J7 Neo | December 2018 |
Galaxy A9 Pro 2016 | January 2019 |
Galaxy C7 Pro | January 2019 |
Galaxy C9 Pro | January 2019 |
Galaxy J2 2018 | January 2019 |
Galaxy J7 2018 | January 2019 |
Galaxy J7 2017 | January 2019 |
Galaxy On5 2017 | January 2019 |
Galaxy On7 2016 | January 2019 |
Galaxy Tab A 2017 | January 2019 |
Galaxy J7 Max | February 2019 |
Galaxy J7 2016 | March 2019 |
جا وه‌ره به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه بكڕه پاش دوو ساڵ چاوه‌ڕوانی ئینجا نوێبوونه‌وه‌ت بۆ بێت. بۆ نموونه مۆبایلی جه‌ی 7 ی 2016 ده‌بێت تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕوان بن تا وه‌شانی 2017یان به‌ده‌ست ده‌گات واتا ئه‌ندرۆید ئۆریۆ 8.
جا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆشت ناداتێ ته‌نها هه‌ندێكیان نه‌بێت بۆ به‌رچاوی، كاكه گیان ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ته تا من مۆبایلێكی نوێ بكڕم ئه‌وه نایكڕم جا هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانم بده‌یتێ یان نا. تۆ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ی ساڵ به ساڵ مۆبایله‌كان ئه‌وه‌نده پێشبێخه كه‌جێی ڕه‌زامه‌ندیمان بێت ئێمه ئه‌و كات خۆمان مۆبایلی نوێ ده‌كڕین بی ئه‌وه‌ی تۆ واخۆت نیگه‌ران بكه‌یت ، به‌ڵام به‌و مۆبایله دووبارانه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه نزمانه هه‌رگیز ناتوانی دڵی ئێمه ڕازی بكه‌یت.
له‌كۆتاییدا هیوادارم كۆمپانیای سامسونگ و هه‌ندێ كۆمپانیای تریش به‌خۆیان دابچنه‌وه، ده‌نا كۆمپانیای تر خه‌ریكن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و بازار به‌وان له‌ق ده‌كه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق