كۆنفڕانسه‌ نوێیه‌كه‌ی سامسونگ له‌نیۆیۆڕك چی له‌هه‌گبه‌ دایه‌ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/08/13

كۆنفڕانسه‌ نوێیه‌كه‌ی سامسونگ له‌نیۆیۆڕك چی له‌هه‌گبه‌ دایه‌

دوێنی سامسونگ كۆنفڕانسیكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ ویلایه‌تی نیۆیۆڕك له‌ وڵاتی ئه‌مریكا تێیدا باسی له‌چه‌ندین به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری كرد، له‌م بابه‌ته‌ تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ریان  به‌ پێی توانا.

ڕونمای مۆبایل
یه‌كه‌مین شت كه‌ باسیكرد ئه‌وه‌بوو كه‌ یه‌كه‌م كۆمپانیایه‌ مۆبایلی به‌ ڕونمای قه‌باره‌ گه‌وره‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌، ئه‌وكات ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ گیراو گاڵته‌یان پێكرد به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند ساڵێك بینیمان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌و شۆڕشێك بوو له‌بواری مۆبایل كه‌ گۆڕانكاری زۆری هێنا به‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و شێوه‌ی مۆبایل كه‌ زۆربه‌ی مۆبایله‌كانی ئه‌مڕۆ قه‌باره‌ی ڕونما (شاشه‌)كه‌یان گه‌وره‌یه‌ و خه‌ریكه‌ مۆبایلی بچووك نامێنێت.

مۆبایلێكی نوێ

بێگومان هه‌واڵه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ ڕاگه‌یاندنی گه‌لاكسی نۆت 9 بوو. ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر كردبوو له‌ماوه‌ی ساڵێك بۆ دروستكردنی چه‌ند شتێكی سه‌ره‌كی بوو:
. پاتری مۆبایله‌كه‌ت تا كۆتایی ڕۆژ خۆی بگرێت و پێویستیت به‌ بارگاویكردنه‌وه‌ نه‌بێت، به‌كاره‌با یان پاوه‌ربانكێك به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆت هه‌ڵبگریت.
. بوونی بیرگه‌یه‌كی قه‌باره‌ گه‌وره‌ كه‌ كه‌م مۆبایل به‌و قه‌باره‌یه‌ هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێویستت به‌وه‌ نه‌بێت بیرگه‌ی زیاده‌ به‌كاربێنی یان ناچاربیت له‌سه‌ر بیرگه‌ی هه‌وری (كلۆد - Cloud Storage) ناو ئینته‌رنێت هه‌ڵیبگریت. یان ناچاربیت وێنه‌ و ڤیدیۆ و نه‌رمه‌واڵه‌كانت بسڕیته‌وه‌.
. بوونی تۆڕێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێتی (وایفیای و داتا) تا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانه‌بڕێیت له‌جیهانی ئینته‌رنێت، پێویستیت به‌ وه‌ستان نه‌بێت له‌كاتی دابه‌زاندنی فایل له‌ ئینته‌رنێت.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی گه‌لاكسی نۆت 9 كرته‌ لێره‌ بكه‌

یاریه‌كی تایبه‌ت
به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی گه‌لاكسی نۆت 9ه‌وه‌ كۆمپانیای ئێپێك گه‌یم هه‌ڵسا به‌ ئاشكراكردنی یاری (Fortnite) بۆ وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید سه‌ره‌تاش بۆ مۆبایله‌كانی كۆمپانیای سامسونگ كه‌ وه‌شانی تاقیكردنه‌وه‌. ڕووكارێكی تایبه‌تیشی بۆ سامسونگه داناوه‌. 

كاتژمێری Galaxy Watch
ئه‌م كاتژمێره‌ به‌ته‌واوی نوێیه‌ و له‌ كاتژمێره‌كانی تر جیاوازه‌، كاتژمیرێكه‌ پێویستی به‌ مۆبایل نیه‌ ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌ و خه‌می بارگاویكردنه‌وه‌ت نیه‌ هه‌مووكات. خه‌ڵك زیاتر حه‌ز ده‌كه‌ن له‌كاتژمێری ئاسایی نزیك بێت و به‌كارهێنانی ئاسان بێت، ئه‌م كاتژمیره‌ش هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ دیزاین كراوه‌، دوو قه‌باره‌ی هه‌یه‌ ئه‌وانیش 42 یان 46 ملم. شێوه‌ی كاته‌كه‌ 60 جۆری هه‌یه‌ ده‌توانی له‌نێوانیان هه‌ڵیبژێریت. ڕونماكه‌ی ئه‌مولیده‌ پارێزراوه‌ به‌چینی گۆڕێلا گلاس دی ئێكس پڵه‌س، دژه‌ ئاوه‌ تا 5 پێنج مه‌تر.
پشتگیری له‌ تۆڕی LTE ده‌كات كه‌ ده‌توانی ڕاسته‌وخۆ ئینته‌رنێت وه‌ربگرێت بێ بوونی مۆبایل. به‌هۆی بوونی یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری زۆر پێشكه‌وتوو كه‌ تایبه‌ت بۆ كاتژمێر دروستكراوه‌، ئه‌وا ده‌توانی به‌تنها یه‌كجار بارگاویكردنه‌وه‌ بۆ چه‌ند ڕۆژێك به‌كاریبهێنیت.
هه‌موو وه‌رزشه‌كان ده‌توانی به‌هۆی ئه‌م كاتژمێره‌وه‌ سه‌رژمێری بكه‌یت و تێكه‌ڵی به‌ دونیای دیجیتاڵی بكه‌یت. هه‌ر له‌ پیوانی ترپه‌ی دڵ و ئه‌و باره‌ی كه‌ تێیدای نوستوی یان به‌خه‌به‌ریت یان نان ده‌خۆیت تا كۆتایی.

بارگاویكه‌ره‌وه‌ی بێ ته‌ل
سامسونگ له‌م كۆنفرانسه‌ ده‌یه‌وێ خۆی بسه‌لمێنێ به‌ ده‌ركردنی چه‌ندین ئامێر و خزمه‌تگوزاری نوێ تا به‌كارهێنه‌ران له‌خۆی ڕازی بكات، هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ر پێویست نه‌كات له‌كۆمپانیای تر پارچه‌ی تر بكڕێت بۆ به‌رهه‌مه‌كانی.
بۆیه‌ بارگاویكه‌ره‌وه‌یه‌كی نوێی ئاشكرا كرد كه‌ ده‌توانی له‌هه‌مان كاتدا هه‌رسێ ئامێری مۆبایل و پینووس و كاتژمێره‌كه‌ت بۆ بارگاوی بكاته‌وه‌.

Bixby
كه‌ نه‌رمه‌واڵه‌یه‌كی یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ مۆبایله‌كانی گه‌لاكسی ئیس و نۆت. له‌م وه‌شانه‌ گۆرانكاریان تێدا كردووه‌، ئیستا ووردتر كاره‌كانت بۆ راده‌په‌رێنێت، له‌گرتنی شوێن له‌ چێشتخانه‌ و ژووری میوانخانه‌ و هتد. ته‌نانه‌ت بڕینی پلیتی فڕۆكه‌ش بۆت ئه‌نجام ده‌دات.

بڵنگۆی گه‌لاكسی هۆم
خزمه‌تگوزاری بیگسبی (Bixby) هه‌روه‌ك بۆ مۆبایل به‌رده‌ست بوو له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌نگێكی خۆش و به‌رز به‌دیزاینێكی جوان له‌ئامێرێك كۆكراوه‌ته‌وه‌ به‌ناوی Galaxy Home. 
ده‌نگ به‌هه‌موو لایه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌نه‌لۆژیای AKG تێدا به‌كارهاتووه‌، كاتێكیش تۆ له‌هه‌ر شوێنێك دانیشتبیت كه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت شوینه‌كه‌ت دیاری ده‌كات و به‌ تایبه‌ت ده‌نگ بۆ تۆ ده‌نێرێت.
8 مایكڕۆفۆنی هه‌یه‌ كه‌ ده‌نگ له‌هه‌موو لایه‌ك وه‌رده‌گرێت، له‌هه‌ر لایه‌كی بڵنگۆیه‌كه‌ بیت و چه‌ند مه‌ترێك دووربیت لێیه‌وه‌ ده‌توانی فه‌رمانه‌كانت جێبه‌جێ بكات، له‌ لێدانی فایل ده‌نگ و زانینی كه‌ش و هه‌واو هتد.

ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سپۆتیفای
Spotify كه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی ده‌نگیه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ مانگانه‌ به‌شداربێ لی گوێدانه‌ گۆرانی و مۆسیقا به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌كی دیاریكراودا. بۆیه‌ سامسونگ ده‌یه‌وێ له‌و بواره‌ به‌كارهێنه‌رانی زۆرترین چێژوه‌ربگرن و له‌هه‌ر شوێنێك بن و هه‌ر ئامێرێك به‌كاربهێنن بتوانن گوێ له‌فایلی ده‌نگی بگرن.
هه‌ر فایلێكی ده‌نگی لیبده‌یت له‌سه‌ر مۆبایل كه‌هاتیته‌ ماڵه‌وه‌ ده‌توانی له‌سه‌ر تیڤیه‌كه‌ت به‌رده‌وامی به‌ گوێگرتن بده‌ی له‌هه‌مان شت كاتێك ویستت بچیته‌ چێشتخانه‌ یان ژووری نووستن ئه‌وا به‌هۆی گه‌لاكسی هۆمه‌وه‌ ده‌توانی دیسانه‌وه‌ به‌رده‌وام بی له‌گوێگرتن، به‌مشێوه‌یه‌ به‌یه‌ك به‌شداری له‌خزمه‌تگوزاری سپۆتیفای له‌سه‌ر هه‌موو ئامیره‌كانت ده‌توانی گوێ له‌ته‌واوی فایله‌ ده‌نگیه‌كان بگریت.


ئه‌مه‌ هه‌موو شتێك بوو كه‌ به‌درێژایی كاتژمێرێك سامسونگی قسه‌ی له‌سه‌ركرد، سوپاس بۆ به‌رده‌وام بونتان له‌گه‌ڵم.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here