مۆبایله‌كان هه‌ریه‌كه توانایه‌كی پاتری جیاوازی هه‌یه، هه‌یانه پانریه‌كه‌ی قه‌باره گه‌وره‌یه و هه‌یانه بچوكه. كه‌م تا زۆر قه‌باره‌ی پاتری كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ماوه‌ی كاركردنی مۆبایله‌كه. هۆكاری تریش هه‌ن كه كارگه‌رییان له‌سه‌ر ماوه‌ی كاركردنی مۆبایل هه‌یه به‌یه‌ك بارگاویكردنه‌وه‌ی، له‌وانه وه‌گه‌ڕخه‌ری مۆبایله‌كه كه هه‌موو كاروباره‌كانی مۆبایله‌كه‌ی به‌ده‌سته، زۆر گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی وا داڕشترابێ كه كه‌مترین بڕ له‌پاتری سه‌رف بكات.
هۆكارێكی تریش پارچه‌كانی مۆبایله‌كه‌یه واته ڕونما و پڕۆسێسه‌ر تا دوایی. هۆكار زۆرن و ڕوونكردنه‌وه‌ی زۆر له‌خۆ ده‌گرێت به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته شوێنی نیه.
ئه‌وه‌ی لێره مه‌به‌ستمه به‌راوردكرنی نێوان چه‌ند مۆبایله‌كه له‌به‌رامبه‌ر خۆڕاگرییان بۆ پاتری له‌كاتی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و یاری ڤیدیۆیی و ئینته‌رنێت. لەچەند وێنەیەک ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه كه چۆن بەرەبەرە مۆبایلەکان ڕێژەی پاتریان کەمدەبێتەوە، تا دەکوژێنەوە و بۆت دەردەکەوێ کە کامیان لە هەموویان باشترە لەڕووی پاتریەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق