ده‌زگای په‌یوه‌ندی و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری ووڵاتی سعودیه هه‌ندێ زانیاری ڕایگه‌یاند سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی داتاكان له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ. ته‌نها له 11ی مانگی زیلحیجه ، قه‌باره‌ی داتاكان گه‌یشته 1479 تێڕابایت به‌هۆی بوونی 2.35 ملیۆن حای له‌شاری مه‌ككه.
ژماره‌ی په‌یوه‌ندیه نێوخۆییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان گه‌یشته 24.4 ملیۆن په‌یوه‌ندی كه 99%ی سه‌ركه‌توو بوونه، قه‌باره‌ی داتاش گه‌یشته 1479 تێڕابایت به زیاده‌ی 37% له‌چاو پارساڵ. خێرایی داونلۆدی ئینته‌رنێت گه‌یشته 21.64 مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا، هه‌روه‌ها خێرایی ئه‌پلۆدیش گه‌یشته 10 مێگابایت له‌چركه‌یه‌كدا.
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكیش 286 مێگابایته، به‌زیاده‌ی 135 مێگابایت بۆ هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك.
زۆرترین داتا له نه‌رمه‌واڵه‌كان به‌مشێوه‌یه بوو: یوتیوب، سناپچات، فه‌یسبوك، وه‌تسئاپ، تێلێگرام. ووڵاتی میسریش زۆرترین په‌یوه‌ندی بۆ هاتووه له‌مه‌ككه‌وه و زۆرترین په‌یوه‌ندیشی كردووه بۆ شاره‌كه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق