ئه‌گه‌ر ڕۆژێك بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه سه‌یری هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆیانه بكه‌یت كه له ساڵی 2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه له نێتفلێكس، فه‌رموو ئه‌وه خێراترین ڕێگایه به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی لیسته‌ر.
قوتابی كامیناری نایك گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه كاتی پێویست بۆ سه‌یركردنی هه‌موو شتێك له‌سه‌ر نێتفلێكس 3274 كاتژمێره كه ده‌كاته 236.5 ڕۆژ.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت ڕۆژانه 13 كاتژمێر و 50 خوله‌ك و 40 چركه سه‌یری ڤیدیۆ بكات، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه 3 ژه‌م ده‌خوات و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان 30 خوله‌ك پێویسته ، 4 جاریش ئاو ده‌خواته‌وه كه 10 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت ، 15 خوله‌كیش بۆ خۆشتن ، 5 خوله‌كیش بۆ پێویستی ، 7 كاتژمێریش بۆ نووستن ، ئه‌مه‌ش واتا ڕۆژانه 58% ڕۆژه‌كه‌ت له‌به‌ر ده‌سته.
هه‌روه‌ك زانراوه له‌ساڵی 2017 نزیكه‌ی 1399 فیلم و 658 به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و 242 به‌رنامه‌ی دۆكیومێنتاری بۆ نێتفلێكس زیاد كراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ئیش و كاری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو ئه‌وه پێویستی به‌ماوه‌یه‌كی زیاتری هه‌یه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق