چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مۆبایلی داهاتووی سامسونگ گه‌لاكسی ئێس 10 سێ كامێرای هه‌بێت، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی كۆریاش ئه‌مه دووپات ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی ڕوونی كامێرا‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش كامێرای سه‌ره‌كی به ده‌رچه‌یه‌كی فراوان به ڕوونی 12 مێگاپێكسڵ ده‌بێت ، هاوێنه‌یه‌كی زۆر فراوان به‌ڕوونی 16 مێگاپێكسڵ له‌گه‌ڵ كامێرایه‌كی تێڵی فۆتۆ به‌توانای نزیككردنه‌وه‌ی X3.
به‌گوێره‌ی مێژووی سامسونگ له‌كامێرا ده‌بێت له ئه‌وانیتر زۆر باشتربێت له‌مساڵدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سهڕسومانه ئه‌وه‌یه كه زنجیره‌ی مۆبایله‌كان A ئه‌وانیش به سێ كامێرای دواوه دێن له‌كۆتایی ئه‌مساڵ و سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گوترێ گوایه زنجیره‌ی A كامێرایه‌كی نایابی ده‌بێت ئه‌ویش 32 مێگاپێكسڵ بۆ كامێرای سه‌ره‌كی و 8 و 5 بۆ كامێرا یاریده‌ده‌ره‌كان.
هه‌ردوو مۆبایلی S10 و S10+ سێ كامێرایان ده‌بێت، به‌ڵام S10 Lite ته‌نها دوو كامێرای ده‌بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق