گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ و وێنه‌ له‌نێوان ئه‌ندرۆید و ویندۆز 10 به‌مزوانه‌ - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/12

گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ و وێنه‌ له‌نێوان ئه‌ندرۆید و ویندۆز 10 به‌مزوانه‌


تایبه‌تمه‌ندیه‌كی نوێ كه‌ كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌ره‌مه‌واڵه‌ڕێژی مایكڕۆسۆفت بۆ ویندۆز 10 زیادی ده‌كات ، ئێست له‌باری تاقیكردنه‌وه‌ دایه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌شانی تاقیكاری ویندۆز 10 به‌كاردێنن، كه‌ ڕێگه‌ ده‌دات به‌ ئاڵوگۆڕكردنی وێنه‌و نامه‌ له‌نێوان مۆبایلی ئه‌ندرۆید و ویندۆز 10.
مایكڕۆسۆفت به‌مدواییه‌ وه‌شانی تاقیكاری 17755 له‌ وه‌گه‌ڕخه‌ری  Windows 10 بڵاوكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتوو بۆ به‌كارهێنه‌ران.
له‌م وه‌شانه‌ی Windows 10 مایكڕۆسۆفت وه‌ها ده‌رده‌خات كه‌ به‌ جدی ده‌یه‌وێ گونجان له‌نێوان وه‌گه‌ڕخه‌ری Windows 10 و وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانی تری مۆبایل دروست بكات ، له‌وانه‌ش وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆرید و ئای ئۆ ئێسی ئه‌پڵ.
ئه‌م كاره‌ش به‌هۆی نه‌رمه‌واڵه‌ی Your Phone ده‌بێت كه‌ به‌مدواییه‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ریكرد.
كاری نه‌رمه‌واڵه‌ی Your Phone ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ كۆمپیوته‌ر ده‌نێرێت بۆ مۆبایله‌كه‌ت كه‌ ئه‌ندرۆیده‌، بۆیه‌ ده‌بێت نه‌رمه‌واڵه‌ی Microsoft Apps له‌سه‌ر مۆبالیه‌كه‌ت دابه‌زێنیت و بچیته‌ ناو هه‌ژماری خۆت له‌ Microsoft، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی پێكیان ببه‌ستیته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش تا ئێستا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌ دایه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێین تا به‌فه‌رمی ده‌ربچێت و بتوانین به‌ئاسانی مۆبالیه‌كه‌مان به‌ كۆمپیوته‌ر ببه‌ستینه‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here