كوالكۆم نه‌وه‌ی دووه‌می یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كاتژمێر ده‌رده‌كات - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/12

كوالكۆم نه‌وه‌ی دووه‌می یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كاتژمێر ده‌رده‌كات

كوالكۆم نه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری Snapdragon Wear 3100 ڕاگه‌یاند كه‌ تابه‌ته‌ به‌كاتژمێره‌كانی ئه‌ندرۆید، كه‌ یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری دووه‌می له‌گه‌ڵه‌ بۆ باشتركردنی كاری كاتژمێر به‌گشتی به‌ڵام بێ زیادكردنێكی گه‌وره‌ له‌ خێرایی. 
ئه‌م یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ره‌ ، یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری تری بچوكی له‌ته‌نیشته‌ كه‌ یارمه‌تی پاراستنی پاتریه‌كه و ڕوونی ڕونماكه‌ ده‌دات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یارمه‌تیده‌ر بۆ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێن كه‌ هه‌سته‌وه‌ری لێدانی دڵ و هه‌سته‌ره‌وه‌كانی تر دابنێن. 
وه‌ به‌ بوونی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری نوێ، ئه‌وا سه‌رفكردنی پاتری له‌ 20% كه‌متر ده‌بێت له‌چاو هی پێشوو، وه‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت له‌ 95% ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ به‌كارهێنه‌ر كاتژمێره‌كه‌ی به‌كارناهێنێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وا باری ده‌روبه‌ر”  چالاك ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واتا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پاتری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو. به‌پێی وته‌ی كۆمپانیاكه‌ ده‌توانی كاتژمێره‌كانی به‌ وه‌گه‌ڕخه‌ره‌ كارده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك خۆیان بگرن بێ بارگاویكردنه‌وه‌، یان 5 كاتژمێر بۆ به‌كارهێنانی قورس به‌تایبه‌ت وه‌رزشوانان.
له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی پاتری كاتژمێره‌كه‌ت ده‌توانی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كان ڕابگریت، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت بۆ پاراستنی پاتریه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی پێویست.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here