هۆنگ كۆنگ توانی پێش نیۆیۆڕك بكه‌وێته له ژماره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و بووه پێشه‌نگی ئه‌و بواره، به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیای Wealth-X ژماره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیادیكردووه به‌ڕێژه‌ی سێ یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بگاته 10000 له‌ساڵی 2017.
نیۆیۆڕك له‌پله‌ی یه‌كه‌م دابوو هه‌ر له ساڵی 2011ه‌وه، به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك داهاته‌كه‌ی گه‌یشته 30 ملیۆن دۆلار یان زیاتر ئه‌وا به ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ژمار ده‌كرێت، زیادبوونی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌و شاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نرخی پشكه‌كان زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه و باری ئابووری له هه‌ڵسانی به‌رده‌وام دایه.
گومانی تێدا نیه گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری له‌چین كاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر ناوچه‌كه له‌زیادبوونی ده‌وڵه‌مه‌ندی.
له‌م لیسته‌ش ناوی جاك ما و بونی ما هه‌یه كه دامه‌زرێنه‌ری عه‌لی بابا و Tencentن به‌دوای یه‌كدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق