گرانترین كاتژمێری زیره‌ك له‌جیهان به‌نرخی 197000 دۆلار - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/03

گرانترین كاتژمێری زیره‌ك له‌جیهان به‌نرخی 197000 دۆلار


وا دیاره‌ جیهانی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان ته‌نها له‌ فیتبیت و ئه‌پڵ خۆی كۆنه‌كردۆته‌وه‌، ئه‌مجاره‌ كۆمپانیای گه‌وره‌ی تریش ده‌یانه‌وێ بێنه‌ نێو جیهانی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان. دوا كۆمپانیا كه‌ هاته‌ ناو ئه‌و بواره‌وه‌ ئه‌ویش TAG Heuerی سویسری بوو، ئه‌ویش به‌مدوایه‌ كاتژمێری Connected Modular 45 Full Diamond به‌نرخی  197,000 دۆلار ڕاگه‌یاند.

ئه‌م كاتژمێره‌ قه‌باره‌كه‌ی 45 مللیمه‌ وه‌كو كاتژمێری زۆر  نایابی Connected Modular 45 دروستكراوه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی ته‌نها 1,700 دۆلاره‌، كه‌ له‌ زێڕی عه‌یار 24 دروست كراوه‌ له‌گه‌ڵ بوونی 589 ئه‌ڵماس كه‌ چوارچێوه‌ و قوڵیه‌كانی پێ نه‌خشێنراوه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌م كاتژمێره‌ هه‌موو شتێكی كاتژمێره‌ی ئاسایی له‌خۆ ده‌گرێت ، دژه‌ ئاوه‌، GPS، پشتگیری له‌ ئه‌ندرۆید په‌ی، به‌ڵام بێ هه‌سته‌وه‌ری ترپه‌ی دڵه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here