سه‌رۆكی به‌شی مۆبایل له سامسۆنگی كۆریا دی جه‌ی كۆ ڕایگه‌یاند، كه سامسونگ به‌نیازه هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی و خرمه‌تگوزاری نوێ بۆ مامناوه‌نده‌كان پێش ئاست به‌رزه‌كان زیاد بكات.
پێده‌چێت بازاڕ له لایه‌ن شاومیه‌وه داگیركرابێت به‌رامبه‌ر كۆمپانیا گه‌وره‌كان چونكه تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیا له‌مۆبایله هه‌رزانه‌كانی به‌كاردێنێت. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای لهسامسونگ كردووه كه سیاسه‌ته‌كانی خۆی بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی جێگای خۆی بپارێزێت له هه‌ندێك له‌بازاڕه‌كان، وه‌كو هیند كه نزیكه بێته پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها بازاڕی چین كه پشكی سامسونگ زۆر هاتۆته خواره‌وه.
دی جه‌ی كۆ له‌ووته‌یه‌كیدا له تۆڕی CNBC ووتی پێشتر تایبه‌تمه‌ندی و تهكنهلۆژیاكانمان له مۆبایله ئاست به‌رزه‌كان داده‌نا، پاشان ده‌مانگواسته‌وه بۆ مامناوه‌نده‌كان پاش ماوه‌یه‌ك ئینجا بۆ مۆبایله ئاست نزمهكانمان داده‌نا. به‌ڵام ئێستا ستراژیهكه گۆڕاوه، یه‌كه‌مجار تایبه‌تمه‌ندی و ته‌كنه‌لۆژیاكان بۆ مۆبایله ئاست نزمه‌كان داده‌نێین.
ئه‌مه هه‌نگاوێكی باشه به‌ڵام به‌ڕای خۆم سامسونگ پلانی جێبه‌جێكردنی ده‌بێ زۆر باش بێت ده‌نا ناتوانێت وا به‌ئاسانی بگات به كۆمپانیا چینیه‌كان كه ئێست پێشه‌نگ له‌و بواره. به‌هیوای ئه‌وه‌ی سامسونگ به‌ته‌واوی ڕێككاره‌كانی خۆی بگۆڕێت و نوێبوونه‌وه و گۆڕانكاریه‌كان زووتر چالاك بكات و بیگه‌یه‌نێته ده‌ست به‌كارهێنه‌ران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق