له‌وانه‌یه زۆرێك له‌نه‌رمه‌واڵه‌كانی مۆبایل كاتێكی زۆرت لێ به‌هەده‌ر بده‌ن، به‌ڵام بێگومان له‌تواناشیاندا هه‌یه په‌ره به زانست و زانیاریت بده‌ن، ده‌توانێت فێرمان بكات و شتی زۆرمان پێ ببه‌خشێت، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌و چوار نه‌رمه‌واڵه‌یه‌تان پێ ده‌ناسێنین كه ڕۆژانه شتێكی به‌سودت فێرده‌كه‌ن.
1) Curiosity
ته‌نها 5 خوله‌كی پێویسته ڕۆژانه تا سامانێكی گه‌وره‌ت پێ ببخشێت له ڕاستی و زانیاری نایاب سه‌باره‌ت به جیهانی ده‌روبه‌رمان.
2) Blinkist
زۆرجار كێشه‌ی كه‌می كاتمان هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژانه ، بۆیه ئه‌و نه‌رمه‌واڵه‌یه هه‌ندێك بابه‌تتت بۆ هه‌ڵده‌بژێرێ كورت و پوخت ده‌خاته به‌رده‌ستت تا بیخوێنیته‌وه یان گوێی لێبگریت له‌ماوه‌ی 15 خوله‌ك.
3) Dictionary.com
یارمه‌تیت ده‌دات له‌فێربوونی وشه‌ی ئینگلیزی نوێ هه‌موو ڕۆژێك، هه‌روه‌ها ده‌توانی به‌دوای پێناسی وشه‌ی جیواز بگه‌ڕێیت، كه پێكهاتووه له‌هی ساده و زه‌حمه‌ت.
4) Duolingo
ئه‌مه‌شیان چێژێكی زۆرت پێده‌به‌خشێت له‌فێربوونی زمانه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ڕۆژانه، به‌جۆرێك نمونه‌ی جیاوازت بۆ ده‌هێنێتیه‌وه، هه‌روه‌ها ڕاهێنانت پێده‌كات له‌سه‌ر وشه جیاوازه‌كان به‌زیاتر له‌بابه‌تێك بۆ یارمه‌تیدانت له‌فێربوونی زمانی بیانی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق