له‌دوای داخستنی ماڵپه‌ڕی گوگڵی تایبه‌ت به‌چین چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا، قسه‌ی زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر یاسا تونده‌كانی وڵاتی چینه كه ڕێگه ده‌گرێت له‌زۆر شت ، نابێت هاوڵاتی چینی هه‌موو شتێك به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌مدواییه تیمێكی گوگڵ ئاشكرا بوون كه له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕێكی گه‌ڕان كاریان ده‌كرد كه تایبه‌ته به‌و وڵاته، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ش له‌ژێر بنه‌ماكانی چین كارده‌كات كه ڕێگره له‌ئازادی ، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی زۆرێك له‌ڕێكخراوه‌كانی ماف و نزیكه‌ی 1000 كه‌س له‌ناو خودی كۆمپانیای گوگڵ.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی The Intercept ئه‌وا ئه‌م ماڵپه‌ڕی گه‌ڕانه نوێیه كه گوگڵ بنیاتی ناوه له‌چین، ژماره‌ی مۆبایل به‌ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه، بۆ نمونه ده‌زگای چاودێری چین بۆ ناوه‌ڕۆك یه‌كێكه له‌پڕنسیپه‌كانی سیسته‌می چین كه دژی هه‌ر شتێكی سیاسی یان خۆپیشاندان و دیموكراتی و مافی مرۆڤن.
هه‌روه‌ها ئه‌م ماڵپه‌ڕه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌درۆید كارده‌كات و به‌ژماره‌ی مۆبایلی به‌كارهێنه‌ر ده‌به‌سترێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری حكومه‌تدا بێت. ئه‌وه‌ش جێگای پرسیاره زۆر زانیاری هه‌ڵه به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات ، بۆ نمونه كاتێك به‌دوای ڕێژه‌ی پیسی كه‌ش و هه‌وای په‌كین ده‌گه‌ڕێیت له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیار زانیاری ده‌هێنێت كه‌وا پیشان ده‌دات ڕێژه‌ی پیس بوون كه‌مه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی چینه.
گوگڵ هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه نه‌كردووه به‌فه‌رمی، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌وه‌ن ڕێگای زۆریان گرتۆته به‌ر تا ڕایبگرن. به‌ڵام پێده‌چێت گوگڵ ده‌ست له‌و كاره هه‌ڵنه‌گرێت چهونكه ده‌یه‌وێت شوێن پێی خۆی بكاته‌وه له‌و وڵاته.
بۆ زانیاری گوگڵ له ساڵی 2010ه‌وه له‌و وڵاته كارناكات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق