لیستی ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ پاش ساڵێك نرخیان زۆر دانابه‌زێت - بیردۆزتێک

تازه‌ترین

Post Top Ad

Post Top Ad

Responsive Ads Here

2018/09/18

لیستی ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ پاش ساڵێك نرخیان زۆر دانابه‌زێت

ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ حه‌ز ده‌كه‌یت ساڵانه‌ مۆبایله‌كه‌ت بگۆڕیت ئه‌وا پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت كه‌ پارێزگاری له‌نرخی مۆبایله‌ كۆنه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌به‌رزترین ئاست له‌كاتی كڕینی مۆبایلێكی نوێ.

كۆمپانیای MusicMacpieی به‌ڕیتانی تایبه‌تمه‌ند به‌دووباره‌ فرۆشتنه‌وه‌ی مۆبایل له‌و بابه‌ته‌ی كۆڵیه‌وه‌ و گه‌یشته‌ ده‌رئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر:
كاتێك باسی هێماكان ده‌كه‌ین ئه‌وا هی ئه‌پڵ له‌هه‌موویان باشتره‌، به‌جۆرێك ڕێژه‌ی ناوه‌ندی له‌ده‌ستدانی بریتیه‌ له‌ 45%ی نرخه‌كه‌ی پاش تێپه‌ڕبوونی 12 مانگ، وه‌ ئامێره‌كانی سامسۆنگ پله‌ی دووه‌می هه‌یه‌ به‌جۆرێك ناوه‌ندی له‌ده‌ستدانی نرخه‌كه‌ی  62%ه‌، پاش ئه‌ویش گوگڵ و ئێڵ جی و هواوه‌ی و ئێچ تی سی دێن كه‌ ناوه‌ندی له‌ده‌ستدانی نرخه‌كه‌یان 80% بۆ 85%ه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك.
كاتێك قسه‌ له‌سه‌ر مۆدیله‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وا ئایفۆن ئێكس یه‌كه‌می لیسته‌كه‌یه‌ به‌ڕێژه‌ی 32%ی نرخه‌كه‌ی، وه‌ له‌ سێ پله‌ی داهاتوو هه‌مووی ئایفۆنن ئه‌وانیش ئایفۆن 8 پڵه‌س و7 و8 به‌له‌ده‌ستدانی 44%ی نرخه‌كه‌یان، له‌پاشانیش گه‌لاكسی S8 به‌له‌ده‌ستدانی 58%، ئه‌وانی تریش وه‌ك خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
كۆمپانیاكه‌ ئاشكرای نه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌م زانیارییانه‌ی چۆن به‌ده‌ست هێناوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌، به‌ڵام وا پێده‌چێت به‌گوێره‌ی پاره‌دانی كه‌سه‌كان بووه‌ بۆ مۆبایلێكی ساڵی پار، بۆ زانیاری كۆمپانیاكانی وه‌ك musicMagpie بڕێكی كه‌م ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی مۆبایله‌كان له‌سه‌ر بازاڕی ئه‌لیكتڕۆنی خۆی، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه‌ زۆر وورد نه‌بن.
به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت بیرۆكه‌یه‌كی باشی پێداوین له‌سه‌ر بڕانده‌ جیهانیه‌كان كه‌ نرخی خۆیان ده‌پارێزن پاش ماوه‌یه‌كی زۆر، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر دوو دڵ بوویت له‌نێوان دوو به‌رهه‌م ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ نرخی به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

Post Top Ad

Responsive Ads Here